تاوانبارێک دەستگیرکرا؛ هەوڵیدەدا کوڕەزاکەی بفرۆشێت
یەک ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
دادگای تاوانەکانی میسان ئەمڕۆ چوارشەممە سزای 15 ساڵ زیندانی بەسەر تاوانبارێکدا دەرکرد بە تاوانی فرۆشتنی کوڕەزاکەی (نەوەکەی) بە بڕە پارەیەک.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، دادگای تاوانەکانی میسان سزای 15 ساڵ زیندانیکردنی بەسەر تاوانبارێکدا سەپاندوە کە لە عەممارە هەستاوە بە فرۆشتنی منداڵێکی ساوا کە نەوەی خۆی بوە، بە کەسێکی تر فرۆشتوە و لەبەرامبەریشدا دو ملیۆن دینار وەرگرتوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو بڕیارەی لە دژی تاوانبارەکە دەرچوە بەپێی بڕگەکانی مادەی شەشەم/یەکەم/پێنجەم/نۆیەمی یاسای بەرەنگاربونەوەی بازرگانیکردن بە مرۆڤ ژمارە 28ی ساڵی 2012 دێت.
بابهتی پهیوهندیدار