١٢٠هەزار توشبوی ئایدز لە ئێران هەیە

وەزارەتی تەندروستی تەنها 45 هەزار توشبوی ئاشکرا کردوە

ناوەندێکی پزیشکی بۆ توشبوانی ئایدز لە ئێران

یەک ساڵ لەمەوپێش



پزیشکێک ئاشکرای دەکات ژمارەی توشبوانی ئایدز لە ئێران زۆر زیاترە لەو ژمارەی حکومەت بڵاوی دەکاتەوە و وەزارەتی تەندروستی مەرگی نزیکەی 22 هەزار کەسی بەهۆی ئایدزەوە راگەیاند.

ئارش عەلایی، پزیشک و چالاکوانی بواری مافەکانی مرۆڤ بە دەنگی ئەمریکای راگەیاند؛ لە نوێترین توێژینەوەدا دەرکەوتوە 95 هەزار بۆ 120 هەزار توشبونی ڤایرۆسی (ئێچ ئای ڤی) ئایدز لە ئێران هەیە بەڵام دەسەڵاتی ئەو وڵاتە ئامارە راستەقینەکان دەشارێتەوە.

بە وتەی عەلایی، کەمتر لە 50%ی توشبوانی ئایدز لە ئێران ئاگاداری نەخۆشییەکەیانن بۆیە هەلی وەرگرتنی چارەسەر بۆ ئەو کەسانە نییە کە ئاگاداری نەخۆشییەکەیان نین و بەهۆی کەمتەرخەمیی دەسەڵات و داب و نەریتی کۆمەڵگە زۆرینەی توشبوانی  ڤایرۆسی ئێچ ئای ڤی دەبنە قوربانیی.

بە پێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی ئێران ژمارەی توشبوان بە ئایدز لەو وڵاتە 45 هەزار و 463 کەسە و 21 هەزار و 823 توشبوی ئایدز لە وڵاتەکە گیانیان لەدەستداوە.

لە ماوەی رابردودا مینو موحرز، بەڕێوبەری پێشوی ناوەندی توێژینەوەی ئایدز لە ئێران رایگەیاندبو کە ئاماری راستەقینەی توشبوانی ئایدز سێ بۆ چوار هێندە لەو ژمارەیە زیاترە کە حکومەت بە فەرمی بڵاوی کردونەتەوە.

لە جیهاندا زیاتر لە 40 ملیۆن توشبوی ئایدز هەیە و ئەو نەخۆشییە بە یەکێک لە کێشە تەندوروستییە جیهانییەکان لەقەڵەم دەدرێت.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار