چوارچێوەی هەماهەنگی: پشتیوانی هەنگاوەکانی سودانی دەکەین
یەک ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
چوارچێوەی هەماهەنگی ئەمڕۆ یەکشەممە بە ئامادەبونی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا.
چوارچێوەی هەماهەنگی لەڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبونەوەی خولیی خۆی لە نوسینگەی هادی عامری ئەنجامدا" بۆ تاوتوێکردنی دوایین پێشهاتە سیاسی و ئابوری و ئەمنییەکانی وڵات."
هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، لایەنەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی پاڵپشتیی خۆیان بۆ "ئەو بڕیار و ڕێوشوێنانەی حکومەت لەخزمەتی هاوڵاتیدا گرتویەتیەبەر دەربڕی، هەروەها پێشوازیان لە بەردەوامی جێبەجێکردنی پڕۆژە گرنگەکان و تەواوکردنی سەرجەم ئەو پلانانەی لە پرۆگرامی وەزاری حکومەتدا هاتوە بۆ پەرەپێدانی کەرتە جیاوازەکان و بەدەستهێنانی گەشەپێدانی بەردەوام کرد."
بابهتی پهیوهندیدار