حکومەتی تورکیا لە حەفتەیەکدا هەزار و 831 پەنابەری دیپۆرت کردووتەوە

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

وەزیری ناوخۆی تورکیا رایگەیاند، لە ماوەی حەفتەیەکدا لە هەموو تورکیا و باکوری کوردستان سێ هەزار و 192 پەنابەر دەستگیرکراون و لەو ژمارەیە هەزار و 831 پەنابەر دیپۆرت کراونەتەوە.

عەلی یەرلیکایا وەزیری ناوخۆی تورکیا لە ئەکاونتەکانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا رایگەیاند، رێگرییەکانیان بۆ کۆچی نایاسایی بەردەوامە.

یەرلیکایا رایگەیاند کە لە 16 تاوەکو 22ی ئەم مانگە، لە هەموو تورکیا کە باکوری کوردستانیش دەگرێتەوە، سێ هەزار و 192 پەنابەر دەستگیرکراون کە بە شێوەیەکی نایاسایی هاتونەتە نێو تورکیا و لەو ژمارەیە هەزار و 831 پەنابەر دیپۆرت کراونەتەوە.

دوای هەڵبژاردنەکان، سیاسەتی تورکیا لەبەرامبەر پەنابەران گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە و ژمارەی دەستگیرکردن و دیپۆرتکردنی پەنابەران بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە.

بەگوێرەی ئامارێک کە بەڕێوەبەرایەتی کۆچ و کۆچبەرانی تورکیا بڵاوی کردووتەوە، لە ئێستادا 17 هەزار پەنابەر لە تورکیا دەستگیرکراون و کاروبارەکانیان بۆ دیپۆرتکردنەوە بەردەوامە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار