دابەزینی بەهای لیرەی تورکی ریکۆردی مێژوویی شکاند

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

رۆژ بە رۆژ لیرەی تورکی زیاتر بەهاکەی لەدەست دەدات و ئەمڕۆ بەهای یەک دۆلاری ئەمریکی گەیشتە 26 لیرەی تورکی.

دوای بەرزکردنەی رێژەی سوود لەلایەن بانکی ناوەندی تورکیاوە، بەهای لیرەی تورکی لەبەرامبەر دۆلاری ئەمریکای زیاتر دابەزی و ریکوردێکی مێژوویی شکاند و یەک دۆلار گەیشتە 26 لیرە.

بانکی ناوەندی تورکیا 22ی حوزەیرانی ئەمساڵ، بڕیاریدا رێژەی سوودی بانکی زیاد بکات، ئەمەش کاریگەریەکی زۆر خراپی لەسەر بەهای لیرەی تورکی دروست کرد. ئەمڕۆ دوای کاتژمێر 12، بەهای دۆلارێک گەیشتە 26 لیرە و بەهای یۆرۆیەکیش گەیشتە 28 لیرە و 29 قوروش.

لیژنەی گشتی بانکی ناوەندی تورکیا، دوای زیاتر لە دوو ساڵ، رێژەی سوودی بانکی لە 8.5٪ەوە بۆ 15٪ زیادی کرد.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا 18ی ئەم مانگە لە کۆنگرەی ئەنجومەنی هەناردەکارانی تورکیادا رایگەیاندبوو کە رێژەی هەڵاوسان بۆ یەک ژمارەیی دادەبەزێنن، کە بەگوێرەی ئامارە فەرمیەکان رێژەی هەڵاوسان لە تورکیا نزیکە لە 45٪. بەڵام لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکان دەڵێن، رێژەی هەڵاوسان لەو وڵاتە لە دوو ئەوەندەی ئەو ئامارە زیاترە کە حکومەت رایدەگەینێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار