ئەندامێکی لیژنەی دارایی ناجێگیریی بەھای دۆلار و دینار بۆ دوو هۆکار دەگەڕێنێتەوە

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەندامێکی لیژنەی دارایی ناجێگیریی بەھای دۆلار و دینار بۆ دوو هۆکار دەگەڕێنێتەوە.

موعین کازمی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، لەسەر ئاستی ناوخۆ ناسەقامگیری بەھای دراو بۆ چەند ھۆکارێک دەگەڕێتەوە، لەوانە ژمارەیەکی زۆر لە کەس فێڵ لە بانکی ناوەندی و بانکەکانی تر دەکەن و بڕێکی زۆر دۆلار بە ١٣٠ ھەزار دینار وەردەگرن و لە بازاڕیشدا بە زیاتر لە ١٤٥ ھەزار دەیفرۆشنەوە.

ئاماژەى بەوەشکرد، تا ئەو کاتەی بردنەدەرەوەی دۆلار بە قاچاخ و رێگەی نایاسایی بەردەوام بێت بەھای دراویش جێگیر لە عێراق نابێت.

ئەو پەرلەمانتارە ئەوەى خستەڕوو، لەسەر ئاستی دەرەکیش ھۆکاری سەرەکی ناسەقامگیری بەھای دراو لە عێراق، بانکی فیدراڵی ئەمریکایە، چونکە بە بیانووی ڕێگرتن لە بردنەدەرەوەی دۆلار، ڕێگە نادات بازرگانان حەواڵەکان ڕاستەوخۆ لە بانکی ناوەندی وەربگرن، بۆیە ناچار دەبن لە بازاڕدا دۆلار دابین بکەن و ئەوەش ھۆکارێکی سەرەکی جێگر نەبوونی بەھای دینارە بەو نرخەی بانکی ناوەندی و یاسای بودجە دیارییانکردووە

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار