ئەوروپا نۆیەم قۆناغی سزاکانی دژی کۆماری ئیسلامی راگەیاند

دژی سەرکوتی ناڕەزایەتییەکان ژمارەیەک بەرپرس و فەرماندەی سەربازیی ئێران سزا دەدرێن

یەک ساڵ لەمەوپێش



ئەوروپا رایگەیاند بەهۆی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ و سەرکوتی ناڕەزایەتییەکانی دوای مەرگی ژینا ئەمینی قۆناغێکی دیکەی سزای دژی کۆماری ئیسلامی لە ئێران دەخاتە بواری جێبەجێکردنەوە.

یەکێتی ئەوروپا ئەمڕۆ دوشەممە نۆیەم پاکەیجی سزاکانی دژی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ و سەرکوتی ناڕەزایەتییەکان لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران، راگەیاند کە حەوت بەرپرسی دەزگای داد و فەرماندە سەربازییەکانی سوپای پاسدارن و پۆلیسی کۆماری ئیسلامیی گرتوەتەوە.

لە لیستی نوێ سزاکانی ئەوروپا ناوی داواکاری گشتیی شاری ئەسفەهان و راوێژکاری دادگای تاوانی ئەو شارە هاتوە کە بەرپرس بون لە سەپاندنی سزای سێدارە بەسەر سێ گەنجی ئەو پارێزگایەدا.

هاوکات هەر لەو لیستەدا ئاماژە بە ناوەکانی فەرماندەی ناوەندی( ساحیب زەمان)ی سەر بە سوپای پاسداران لە پارێزگای ئەسفەهان کراوە کە بەر بەرپرسی سەرەکیی سەرکوتی ناڕەزایەتییەکانی ئەسفەهان لەقەڵەم دراوە.

ناوی قئیمقامی شاری گیلان و فەرماندەی هێزەکانی پۆلیسی ئەو شارە کە تۆمەتبار کراون بە کوشتنی خۆپیشاندەران لە لیستە نوێیەکەی سزاکانی یەکێتی ئەوروپادا هاتوە.

قائیمقامی شاری ئامول لە پارێزگای مازەندەران و فەرماندەی ناوەندی سوپای پاسداران لە کەرەج لە ناو لیستی قۆناغی نۆیەمی سزاکانی یەکێتی ئەوروپادان.

یەکێتی ئەوروپا بەم سزا نوێیانەوە لە دوای ناڕەزایەتییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئیران لە نۆ قۆناغ و پاکەیجدا سزای دژی بەرپرسانی ئەمنیی و سەربازیی و دادوەریی کۆماری ئیسلامی سەپاندوە.

سەرجەم ئەو کەسانەی ناویان لە لیستی سزاکانی یەکێتی ئەوروپادا هەیە گەشت بۆ وڵاتانی ئەوروپایان لێ قەدەغە دەکرێت و دەست بەسەر سامەنەکان یان ئەژمارە بانکییەکانیان لەو وڵاتانەدا دەگیرێت.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار