رێژەی بێکاری لە عێراق زیادیکردووە

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

وەزارەتی پلاندانانی عێراق ڕایگەیاند  رێژەی بێکاری گەیشتووەتە 16.5 % بەتایبەت دوای، بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەچەند ساڵی رابردوو،کە بە ھۆکارێکی سەرەکی زیادبوونی بێکاری دادەنرێت.

عەبدولزەھرە ھنداوی، وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیاند، رێژەی بێکاری بەپێی ئاماری ساڵی ٢٠٢١، گەیشتووەتە ١٦.٥%، ئەوەش بەھۆی کاریگەرییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ماوەی ساڵانی ٢٠٢٠ و ٢٠٢١.

هاوکات سەبارەت بە پرسی سەرژمێریی دانیشتووان رایگەیاند، بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە کۆتاییەکانی ئەمساڵ، ھۆکارە بۆ بەڕێوەنەچوونی سەرژمێریی دانیشتووان، بەڵام ١٠٠% ساڵی داھاتوو ئەو پڕۆسەیە بەڕێوەدەچێت.

ھەروەھا بەپێی ئامارەکان، ژمارەی دانیشتووانی عێراق ٤٢ ملیۆن کەسی تێپەڕاندووە و رەنگە تاکو کۆتایی ئەمساڵ بگاتە ٤٣ ملیۆن کەس.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار