دەستگیرا بەسەر بڕێکی زۆر ماددەی هۆشبەر لە قوتابخانەیەکدا

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەمڕۆ چوارشەممە لە ئەنبار، دەستگیرا بەسەر 250 هەزار دەنک حەبى هۆشبەرى جۆرى کاپتاگۆن و یەک کیلۆ مادەى هۆشبەرى حەشیش، کە لە قوتابخانەیەکى ئەوشارە شاردرابووەوە. 

وەزارەتى ناوخۆى عێراق لە راگەیێندراوێکدا ئاشکرایکرد، هێزێکى یەکەى بنبڕکردنى مادەى هۆشبەر لە پارێزگاى ئەنبار دەستیگرتووە بەسەر ئەو مادە هۆشبەرانەدا، کە لە قوتابخانەیەکى شارى روومادى ناوەندى پارێزگاکە شاردرابوونەوە کە لە قۆناخى نۆژەنکردنەوەدابووە.

بەگوێرەى راگەیێندراوەکە، رێوشوێنە یاسایی گیراوەتەبەر بۆ دەستگیرکردنى ئەو کەسانەى تۆمەتبارن بە شاردنەوەى ئەو مادە هۆشەبەرانە .

بەگوێرەى ئامارى بەڕێوەبەرایەتیی رووبەڕبوونەوەى مادەى هۆشبەرى عێراق، لە ساڵى 2022ـدا زیاتر لە 14 هەزار کەس بە تۆمەتى بەکارهێنان و قاچاخیکردن بە مادەى هۆشبەر، دەستگیرکراون، کە 500 کەسیان ژن و مێرمنداڵ بوون.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار