لە کەربەلا ژنێک بە هاوکاری سێ کەس هاوسەرەکەی دەکوژێت

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

پۆلیسی پارێزگاى کەربەلا رایگەیاند، سێ کەسیان بە تۆمەتی کوشتنی پیاوێک دەستگیرکردووە کە هاوژینی پیاوەکە هاوکاری کردوون.

بەڕێوەبەرایەتیى پۆلیسی پارێزگاى کەربەلا لە راگەیێندراوێکدا ئاشکرایکرد، سێ کەسیان لە قەزاى عەین تەمر لەو پارێزگایە دەستگیرکردووە، ئەو سێ کەسە پیاوێکیان کوشتووە و هاوسەری پیاوەکەش هاوکاری کردوون.

بەگوێرەى راگەیێندراوەکە، کوژراوەکە لە قەزاى عەین تەمر دیارنەماوە، لەدواى لێکۆڵینەوە ، تۆمەتبارانى سەرەکى ئەو رووداوە دەستگیرکراون و لە کاتى لێکۆڵینەوە دانیان بەوەدا ناوە، بە هاوکارى هاوسەرەکەی، ئەو پیاوەیان کوشتووە و دواتر تەرمەکەیان لە یەکێک لە کێڵگەکانى قەزاى عەین تەمر شاردووەتەوە. 

پۆلیسی کەربەلا ئاماژەى بەوەشداوە، بەپێى لێکۆڵینەوەکان هۆکارى کوشتنى ئەو پیاوە، بوونى ناکۆکیى بووە لەگەڵ هاوسەرەکەیدا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار