رەوتی سەدر داوای خۆپیشاندانی ملیۆنی دەکات لە بەغداد

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

دوای بانگەوازەکەی سەدر، بەشێک لە لایەنگرانی رەوتی سەدر لەدژی سوتاندنی قورئان لەبەردەم باڵیۆزخانەی سوید لەبەغداد گردبوونەوە و ئامادەکاریش دەکرێت بۆ ئەوەی سبەینێ خۆپیشاندانی ملیۆنی رێکبخرێت.

موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدڕ، لە تویتێکدا داوای لە شوێنکەوتووانی کرد لە عێراق خۆپیشاندانێکی فراوان دژی سوتاندنی قورئانی پیرۆز لە وڵاتی سوید ئەنجامبدەن، داوا لە حکومەتی عێراق بکەن، باڵیۆزی سوید لە عێراق دەربکات و سەرجەم پەیوەندییەکانیشی لەگەڵ ئەو وڵاتەدا بپچڕێنێت.

دوای بانگەوازەکەی سەدر، ژمارەیەک لەلایەنگرانی رەوتی سەدر لەبەردەم باڵیۆزخانەی سوید لەبەغداد گردبوونەوە و داوایانکرد باڵیۆزی سوید دەربکرێت.

لای خۆیەوە، لیژنەی ناوەندی رەوتی سەدر رایگەیاند، ئێوارەی ھەینی خۆپیشاندانی ملیۆنی لەبەردەم باڵیۆزخانەی سوید لە بەغداد بەڕێوەدەچێت.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار