لە ئێران زیاتر لە هەزار کەس ڕەوانەی نەخۆشخانە کران

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەهۆی شەپۆلێکی خۆڵبارین کە ماوەی شەش رۆژە پارێزگای سیستان – بەلوچستانی لە باشووری رۆژھەڵاتی ئێران گرتووەتەوە، هەزار و ١٩٠ کەس ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون و کەسێکیش گیانی لەدەست داوە.

ئاژانسی ھەواڵی ئێرنا بڵاوی کردەوە، ماوەی شەش ڕۆژە شەپۆلێکی خۆڵبارین، پارێزگای سیستان-بەلوچستانی گرتووەتەوە کە بەھۆیەوە تا ئێستا، هەزار و ١٩٠ کەس تووشی ھەناسە تەنگی بوون و گواستراونەتەوە نەخۆشخانە.

هاوکات لەو هەزار کەسە کە گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەکان دوای وەرگرتنی چارەسەریی پێویست نەخۆشخانەیان بەجێهێشتووە،چارەسەریی١٧٠ کەس بەردەوامە و کەسێکیش گیانی لەدەستداوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار