بەریتانیا و ئیتاڵیا دەربارەی کۆچبەرانی دەریای ناوەڕاست مامەڵەیەکی نوێ دەکەن

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

رۆژنامەی تێلێگرافی بریتانی بڵاویکردەوە، ریشی سوناک، سەرۆکی وەزیرانی بریتانیا لە ناوەڕاستی مانگی حوزەیراندا سیمۆن کەیس، سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران و بەرپرسی خزمەتگوزاری شارستانی ڕەوانەی ئیتاڵیا کردووە بۆ ئەوەی دوو ڕۆژ لەگەڵ بەرپرسانی باڵای حکومەتی ئیتاڵیا کۆببێتەوە بەمەبەستی کارکردن لەسەر ڕێککەوتنێک سەبارەت بە کۆچبەرانی دەریای ناوەڕاست.

ڕاشیگەیاندووە ئەگەر بمانەوێت سەرکەوتوەبین لە بەرەنگاربونەوەی کۆچی نایاسایی، دەبێت لە سەرچاوەوە مامەڵە لەگەڵ ئەو پرسە بکەین و هەروەها گرنگی بە بەلەمی بچوک بدەین".

بەگوێرەی ئامارەکانی حکومەتی بریتانیا، ساڵی رابردوو 45 هەزار کەس بە بەلەمی بچوک لەسەر لە دەریای ناوەڕاستەوە چونەتە وڵاتەکە، لەمساڵیشدا تائێستا 11 هەزار گەیشتونەتە وڵاتەکە.

ریشی سوناک لە پارتی پارێزگاران راگرتنی هاتنی بەلەمەکانی بۆ بریتانیا کردە یەکێک لە پێنج کارە لە پێشینەکانی خۆی، لەلایەن بەشێک لە ئەندامانی حزبەکەی خۆی و جەماوەرەوە ڕەخنەی زۆری لێگیراوە، کە بە خێرایی جوڵەی نەکردوە بۆ رێگریکردن لە کۆچی نایاسایی.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار