تۆمارکردنی ناوی ھاوپەیمانێتییەکان بۆ بەشداریکردن لە ھەڵبژاردنی پارێزگاکان دەستیپێکرد

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق پڕۆسەی تۆمارکردنی ناوی ھاوپەیمانێتییەکانی بۆ بەشداریکردن لە ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان دەستیپێکرد.

عیماد جەمیل ئەندامی تیمی راگەیاندنی کۆمسیۆن لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، کۆمسیۆن دەستیکردووە بە وەرگرتنی داواکاریی تۆمارکردنی ھاوپەیمانێتییەکان بۆ بەشداریکردن لە ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان.

بەپێی رێوشوێنەکانی کۆمسیۆن، تۆمارکردنی ھاوپەیمانێتی و کاندیدەکان بە دوو قۆناغ دەبێت، ھاوپەیمانێتییەکان لە یەکی تەمموز دەستپێدەکات و لە ٣٠ی ھەمان مانگ  کۆتایی دێت، قۆناغی دووەمیش لە ١٥ تەمموز دەستپێدەکات و لە ١٨ی ئاب کۆتایی دێت، بۆ تۆمارکردنی لیست و کاندیدەکان.

ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق ١٥ پارێزگا دەگرێتەوە، جگە لە پارێزگاکان ھەرێمی کوردستان، بۆ رۆژی دەنگدانیش ٧٠٠٨ ناوەندی دەنگدان و ٤٧ ھەزار و ٦٥٥ وێستگەی دەنگدان دەکرێنەوە.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار