لە ئەستەنبوڵ ٩ هاوڵاتی کورد دەستگیرکران

یەک ساڵ لەمەوپێش



لە پارێزگای ئەستەنبوڵی تورکیا ٩ کەس بە تۆمەتی ئەندامێتی پە*کە*کە دەستگیرکران.

بەگوێرەی میدیاکانی تورکیا، ئەمڕۆ ١ی تەمووزی ٢٠٢٣، بە فەرمانی داواکاری کۆماری ئەستەنبوڵ، هێزە ئەمنیەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ١٣ کەس کە تۆمەتی ئەندامێتی پە*کە*کەیان ئاڕاستە کراوە.

بەگوێرەی میدیاکان، ئۆپراسیۆنەکە لە ١٠ ناوچەی ئەستەنبوڵ بەڕێوەچووە و هێزێکی زۆری بەشی دژە تیرۆری سەر بە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگاکە بەشداریان تێدا کردووە.

باسی ئەوە دەکرێت کە تاوەکو ئێستا ٩ کەس دەستگیرکراون و ئۆپراسیۆنەکە بۆ دەستگیرکردنی ٤ کەسی دیکە بەردەوامە.

تاوەکو ئێستا هیچ زانیاریەک لەبارەی دەستگیکراوەکان نییە و دەگوترێت کە رێگە نەدراوە پارێزەر و خانەوادەکان چاویان بە دەستگیرکراوەکان بکەوێت.

دوێنێش لە شاری ئیزمیر ١٤ کەس بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی وێنە و نوسین لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا لەدژی حکومەت دەستگیرکرابوون، بەڵام سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ ئازادکران.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار