تورکیا لە ماوەی هەفتەیەکدا 390 پەنابەری سوری دیپۆرت کردەوە

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

حکومەتی تورکیا لە چوارچێوەی سیاسەتی گۆڕانکاری دیموگرافیدا، 90 پەنابەری دیکەی دیپۆرتکردەوە.

مەرسەدی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، دەوڵەتی تورکیا لە دەروازەی سنوری باب ئەلهەوای پارێزگای کلسی باکوری کوردستانەوە، 90 پەنابەری خەڵکی سوریای دیپۆرت کردووەتەوە و رایگەیاندووە کە ئەو پەنابەرانە بەڵگەی پێویستیان پێنەبووە.

مەرسەدی سوری دەڵێت، لە ماوەی حەفتەیەکی رابردوودا، 390 پەنابەری سوری دیپۆرتکراونەتەوە. تورکیا بێدەنگی وڵاتانی جیهان و رێکخراوە مرۆییەکان دەقۆزێتەوە و بەم شێوەیە پەنابەرە سوریەکان لە ناوچە داگیکراوەکانی رۆژئاوای کوردستان نیشتەجێ دەکات و تاوەکو ئێستا بە دەیان کۆمەڵگەی نیشتەجێبوونی لە عەفرین، سەرێ کانی و گرێ سپی دروست کردووە و پەنابەرە سوریەکان لەو کۆمەڵگایانە نیشتەجێ دەکات کە خاکی کوردانی رۆژئاوایە.

مەرسەدی سوری لە 27ی حوزەیرانیشدا رایگەیاندبوو کە حکومەتی تورکیا بە زۆر 300 پەنابەری سوری دیپۆرت کردووەتەوە. باسی ئەوەش دەکرێت، ژماریەکی زۆر لە پەنابەران لە کەمپەکاندا لەژێر چاودێریدان و پێدەچێت، هەنگاو بە هەنگاو دیپۆرتی سوریا بکرێنەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار