لەچوار مانگدا زیاتر لە دووسەد هەزار تۆن كەلوپەلی بەسەرچوو دەستیان بەسەرداگیراوە

یەک ساڵ لەمەوپێش



ڤانە باهیر

لیژنەکانی قایمقامیەتی سلێمانی لە سەرەتای ئەمساڵدا دەستیانگرتووە بەسەر "دووسەد و هەشت هەزار و ٧٠٨ تەن" کەلوپەلی بەسەرچوو، پشکی شێریش بەر بازیان و بەکرەجۆ و عەربەت کەوتووە.

بەپێی دواین ئاماری لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی پارێزگای سلێمانی کە دەست هاوڵاتی کەوتووە تەنها لە ماوەی چوار مانگی ساڵی ٢٠٢٣دا دەستیان بەسەر "دووسەد و بیست وهەشت هەزار و حەوت سەد" تەن کەلوپەل و بەرهەمی ماوەبەسەرچوودا گرتووە، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی دەڵێت پێویستە هاوڵاتیان خۆیان هۆشیاریان هەبێت چونکە ئەوان یەک رۆژیشی مابێت ناتوانین دەستی بەسەردا بگرین بەپێی یاسا.

هەر بەپێی ئامارەکە لەکۆی ئەو کەلوپەلە خۆراکیانەی دەستی بەسەردا گیراوە، بەشێکی زۆریان خۆراکی خراپ وماوە بەسەرچوو بووە کە نزیکەی ١٧١ هەزار و ٥٣١ تەن خۆراک بووە کە لەناویاندا توتنی جگەرە و نێرگەلەش هەبووە، ئەمەش دەکاتە نزیکەی سێ یەکی بڕی ئەو کەلوپەلە بەسەرچوانەی دەستی بەسەرداگیراوە.

ڕێکان جەمال سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قایمقامیەتی سلێمانی بەهاوڵاتی وت: دواین بەرنامەی لیژنە هاوبەشەکانمان بۆ چاودێریکردنی کەلوپەلی ماوەبەسەرچوو بەدواداچوونە بۆ کەرەستە بیناسازیەکانی وەک شیش و چیمەنتۆ و کەرەستەکانی دیکە، باسیشی لەوەکرد ئەم لیژنانە زیاتر لەدوای ڕوودانی بومەلەرزە بەهێزەکەی تورکیا و سوریاوە چالاک بوون، وتیشی لیژنەکانمان لە ڕۆژانی پشوشدا چاودێری شوینە گشتیەکان و بازاڕ دەکەن.

ڕێکان جەمال، دەشڵێت: هەموو خواردنەکان مەرج نیە کە ماوەیان بەسەرچووش بێت، بەڵکو هەندێکیان لەبەرئەوەی بەخراپی هەڵدەگیرێن و بەپێی مەرجە تەندروستیەکان مامەڵەیان لەگەڵ نەکردووە.

سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قایمقامیەتی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو: دوابەدوای دەست بەسەرداگرتنی کەلوپەلە بەسەرچووەکان ئەو شوێنە دادەخرێت بۆ ماوەی حەوت ڕۆژ، ئەو خواردن وکەلوپەلانەشی کە ساختەکاری لە بەروارەکانیاندا دەکرێت لەلایەن بازرگانەکانەوە دێتە ناوەوە دەدرێن بە دادگا بۆ لیکۆڵینەوە و بەدواداچوون.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار