نزیکەی 13 هەزار هاوژینی نەزۆک لە پارێزگایەکی ئێران هەیە

هەوڵی چارەسەرکردنی ئەو کەسانە دەدرێت کە منداڵیان نابێت

یەک ساڵ لەمەوپێش



ناوەندێكی پزیشکی پارێزگای هورموزگان لە ئێران رایدەگەیەنێت ژمارەیەکی زۆر لەو هاوژینانەی منداڵیان نابێت لە پارێزگاکە دەستنیشان کراون و هەوڵی چارەسەرکردنیان دەدرێت.

ناوەندی تەندروستیە سەر بە زانکۆی پزیشکی پارێزگای هورموزگان لە باشوری ئێران بڵاوی کردوەتەوە تەنها لەو پارێزگایە 12 هەزار و 936 هاوژین هەیە کە توانای منداڵبون یان وەچەخستنەوەیان نییە.

عەبدولجەبار زاکری، جێگری تەندروستیی زانکۆی پزیشکی هورموزگان رایگەیاندوە؛ لە سێ ئاستدا هەوڵی چارەسەرکردنی ئەو هاوژینانە دەدرێت بە مەبەستی چارەسەرکردنی نەزۆکیی.

بە وتەی ئەو هەوڵ دەدرێت لە چوارچێوەی پلانی گەنجبونەوەی ئێران هاوژینە نەزۆکەکان دەستنیشان بکرێن و دواتر چارەسەرییان بۆ بکرێت.

پێشتر محەمەد تەباتەبایی، جێگری سەرۆکی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی ئێران رایگەیاندبو؛ لە بنکۆڵکارییەکان و توێژینەوەکاندا دەرکەوتوە رێژەی 20.3%ی هاوسەرەکان لە وڵاتەکە توانای منداڵبون و وەچەخستنەوەیان نییە و سێ ملیۆن و 260 هەزار کەسی نەزۆک لە ئێران دەستنیشان کراوە.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار