زانیارییەکانی موجاهیدین رادەستی کۆماری ئیسلامی دەکرێت

ئەڵبانیا هارد و سێرڤێرەکانی موجاهیدین رادەستی کۆماری ئیسلامی دەکات

خۆپیشاندانێکی ئەندامان و لایەنگرانی موجاهیدینی خەلقی ئێران لە ئەوروپا

یەک ساڵ لەمەوپێش



بەرپرسێکی ئێران ئاشکرای دەکات ئەو هارد و سێرڤێرانەی حکومەتی ئەڵبانیا لە کامپی موجاهیدینی خەلق دەستی بەسەردا گیراوە رادەستی کۆماری ئیسلامی کراوە.

سپێهر خەلەجی، سەرۆکی ئەنجومەنی راگەیاندنی حکومەتی ئێران لە تویتەر بڵاوی کردەوە؛ ژمارەیەک لەو هارد دیسکی کۆمپیوتەر و سێرڤێرانەی کە لە (کامپی ئەشرەفی 3)ی رێکخراوی موجاهیدینی خەلقی ئێران لە وڵاتی ئەڵبانیا دەستی بەسەردا گیراوە رادەستی کۆماری ئیسلامی کراوە.

بە وتەی ئەو بەرپرسەی کۆماری ئیسلامی، لە ئێستادا سەرقاڵی بەدەستهێنانەوەی ئەو زانیارییە نهێنییانەن کە پێشتر لە هاردەکان و سێرڤێرەکانی موجاهیدین سڕاونەتەوە و بەوەش زانیاریی گرنگ و کاری نهێنی و رێکخستنی ئەو رێکخراوە نەیارە ئاشکرا دەبێت.

لە ماوەی رابردودا دەیان هێرشی ئەلیکترۆنی لە لایەن گروپێکەوە بە ناوی (سەرهەڵدان تا روخان) کە سەر بە رێکخراوی موجاهیدینی خەلقی ئێران بو کرایە سەر دامەزراوە فەرمییەکانی ئێران و زانیارییە نهێنییەکانی سوپای پاسداران و بەڵگەنامەکانی کۆماری ئیسلامی بڵاو کرایەوە.

رۆژی 20ی مانگی رابردو پۆلیسی وڵاتی ئەڵبانیا دەستی بە پشکنینی کامپی (ئەشرەفی 3 ) لە شاری تیرانا-ی پایتەختی وڵاتەکەی کرد و موجاهیدین رایگەیاند بەهۆی هێرشی پۆلیس بۆسەر کامپەکەیان ئەندامێکیان کوژراوە.

 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار