زیاتر لە یەک ملیۆن گەشتیار بۆ چارەسەری تەندروستیی رو لە ئێران دەکەن

زۆرترین گەشتیار لە عێراقەوە بۆ چارەسەری تەندروستیی دەچنە ئێران

یەک ساڵ لەمەوپێش



بەرپرسانی تەندروستیی ئێران رایدەگەیەنن ساڵانە زیاتر لە یەک ملیۆن گەشتیار بە مەبەستی چارەسەریی تەندروستیی رو لە وڵاتەکە دەکەن و داهاتەکەشی زیاترە لە یەک ملیارد دۆلارە.

محەمەدحسێن نیکنام، راوێژکاری وەزیری تەندروستیی ئێران رایگەیاند؛ ساڵانە زیاتر لە یەک ملیۆن کەس لە وڵاتانی جیهانەوە سەردانی ئێران دەکەن بە مەبەستی چارەسەریی تەندروستیی کە زۆربەیان لە وڵاتانی دراوسێن.

بە وتەی نیکنام بەهۆی کەمیی نرخەکان و ئاستی گونجاوی خزمەتگوزارییە تەندروستیی و پزیشکییەکان، ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتییانی وڵاتانی دراوسێی وەک گەشتی تەندروستیی رو لە ئێران دەکەن بۆیە پلان هەیە ئاسانکاریی بکرێت بۆ ئەوەی لانیکەم لە ساڵێکدا شەش ملیۆن کەس بە مەبەستی چارەسەریی تەندروستیی رو لە وڵاتەکە بکەن.

لە لایەکی دیکەوە دیاکۆ عەباسی، سەرۆکی ئەنجومەنی گەشتیاریی تەندروستیی رایگەیاند؛ ژمارەی ئەو گەشتیارانەی کە پێش سەردەمی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا رویان لە ئێران کردوە زۆر زیاتر بوە لە ئێستا و داهاتی ساڵانەشی یەک ملیارد و 100 ملیۆن دۆلار بوە کە بۆ 700 ملیۆن تا 800 ملیۆن دۆلار کەمی کردوە.

عەباسی وتویەتی: زۆربەی ئەو کەسانەی بە مەبەستی تەندروستیی رو لە ئێران دەکەن هاوڵاتییانی عێراق، ئەفغانستان و عۆمان-ن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار