بۆ رۆژی دووەم ھێرشی ئیسرائیل بۆ سەر کەمپی جنین بەردەوامە

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بۆ رۆژی دووەم ھێرشی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر کەمپی جنین لە فەڵەستین بەردەوامە، ژمارەی کوژراوەکانیش بۆ ١٠ کەس بەرزبووەوە.

مانگی سووری فەڵەستینی بڵاویکردەوە، تەرمێکیان لە شەقامی حەیفا لە جنین دۆزیووەتەوە، بەوەش ژمارەی کوژراوەکان بۆ ١٠ کەس بەرزبووەتەوە، ھاوکات وەزارەتی تەندروستیی فەڵەستین، کوژرانی ١٠ کەسی پشتڕاستکردەوە و رایگەیاند، ١٠٠ کەس بەھۆی گرژییەکانەوە برینداربوون، کە برینی ٢٠ کەسیان سەختە.

ھاوکات سوپای ئیسرائیل بۆ رۆژی دووەم بەردەوامە لە ھەڵمەتەکانی لە کەمپی جنین و ھێزی سەربازیی زیاتری رەوانەی کەمپەکە کردووە، ئاماژەی بەوەشکرد، ھەڵمەتەکانیان لە کەمپی جنین بەردەوام دەبن، تاکو ئەو ئامانجەی ھەیانە بەدەستی دەھێنن،

سوپای ئیسرائیل دەشڵێت، لە کەمپی جنین پێنج تاقیگەی دروستکردنی بۆمبی چێندراویان ئاشکراکردووە، ئێستاش بۆ ٣٥٠ چەکداری فەڵەستینی دەگەڕێن، کە ١٦٠ کەسیان لەناو کەمپی جنیندان.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار