ئەمریکا شکست بە هەوڵێکی ئێران دەهێنێت بۆ دەستبەسەرداگرتنی دوو کەشتی

ئەمریکا: هێزەکانی ئێران تەقەیان لە دوو کەشتی نەوتهەڵگر کردوە

یەک ساڵ لەمەوپێش



ئەمریکا رایگەیاند؛ ‌هێزەکانی کۆماری ئیسلامی هەوڵیان داوە دەست بەسەر دوو کەشتی گواستنەوەی نەوتدا بگرن بەڵام هەوڵەکەیان پوچەڵ کراوەتەوە.

یەکەی پێنجەمی هێزی دەریاوانی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند؛ ئەمڕۆ چوارشەممە هێزەکای کۆماری ئیسلامی ئێران تەقەیان لە دوو کەشتی گواستنەوەی نەوت لە کەنداو کردوە و هەوڵیان داوە دەست بەسەر ئەو کەشتیانەدا بگرن.

هێزی دەریاوانی ئەمریکا ئاماژەی بەوە کردوە هێز ئێران لە رێگەی بەلەمە تیژڕەوەکانییەوە هەوڵی راگرتنی کەشتییەکانی داوە لە سنوری ئاوە نێودەوڵەتییەکانی کەنداو و دواتر ئەو هێزانە روبەڕوی ئاماژە و ئاگادارکردنەوەی هێزە دەریاوانییەکانی ئەمریکا لەو سنورە بونەتەوە و بە ناچاری شوێنەکەیان جێهێوشتوە.

بە پێی بەیاننامەکە؛ سەرەڕای ئەوەی هێزەکانی ئێران تەقەیان لەو کەشتیانە کردوە بەڵام هێزی دەریاوانی ئەمریکا رێگەی نەداوە ئەو دوو کەشتییە بکەوێتە دەست هێزەکانی کۆماری ئیسلامی و شکست بە هەوڵی داگیرکردنی کەشتییەکان هێنراوە.

لە لایەکی دیکەوە ئاژانسی هەواڵی (ئەسۆ شیەتێدپرێس) بڵاوی کردوەتەوە؛ بەلەمەکانی ئێران لە دوریی 28 میلی دەریایی لە دوری مەسقەتی پایتەختی عۆمان تەقەیان لە دوو کەشتی یۆنان کردوە کە نەوتی وڵاتی ئیمارات-یان گواستوەتەوە.

ئەمریکا رایگەیاندوە؛ لە دوو ساڵی رابردود لانیکەم پێنج کەشتی گواستنەوەی نەوت لە لایەن ئێرانەوە دەستی بەسەردا گیراوە و سوپای پاسداران و هێزەکانی ئەو وڵاتە کێشەیان بۆ ژمارەیەک کەشتی دیکەی بازرگانیی دروست کردوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار