بەریتانیا: کاتی ئازادیی لە ئێران هاتوە

بەریتانیا: لانیکەم 500 کەس لە ناڕەزایەتییەکانی ئێران کوژراون

ریتا فرێنچ، نوێنەری بەریتانیا لە ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤی سەر بە نەتەوەیەکگرتوەکان

یەک ساڵ لەمەوپێش



نوێنەری بەریتانیا لە ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند؛ دەبێت کۆماری ئیسلامی بەرپرسیارێتی کوشتن و تاوانی دڕندانە دژی خەڵک و خۆپیشاندەران لە ئەستۆ بگرێت.

ریتا فرێنچ، نوێنەری بەریتانیا لە ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤی سەر بە نەتەوەیەکگرتوەکان لە یەکەم کۆبونەوەی ئەو ئەنجومەنە سەبارەت بە ئاشکراکردنی راستییەکانی دوای ناڕەزایەتییەکانی مەرگی ژینا ئەمینی، رایگەیاند؛ لانیکەم لەو ناڕەزایەتییانەدا 500 کەس لە لاین دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامییەوە کوژراون.

فرێنچ لەو کۆبونەوەیەدا کە دوێنێ چوارشەممە بەڕێوچو، وتی: زیاترین سەرکوت روبەڕوی ژنان و خۆپیشاندەرانی ئێران بوەتەوە و دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی بەشێوەیەکی دڕندانە ناڕەزایەتییەکانی سەرکوت کردوە و خۆپیشاندەرانی کوشتوە.

نوێنەری بەریتانیا بە ئاماژەدان بە ڕۆڵی ژنان لە ناڕەزایەتییەکان، وتیشی کاتی ئازادیی لە ئێران هاتوە و دەبێت دادپەروەرانە مامەڵە لەگەڵ دانیشتوانی ئێران بکرێت چونکە دوای حەوت مانگ تێپەڕین بەسەر خۆپیشاندانەکاندا تا ئێستاش توندوتیژیی و پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە ئێران بەردەوامە.

لە یەکەم کۆبونەوەی ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤ دەستەی ئاشکراکردنی راستییەکان راپۆرتی توندوتیژییەکانی کۆماری ئیسلامی بەرامبەر ناڕەزایەتییەکانی رۆژهەڵات و ئێرانی راگەیاند و جگە لە نوێنەری بەریتانیا، نوێنەری یەکێتی ئەوروپا و ژمارەیەک لە وڵاتانی رۆژئاو هۆشدارییان دا لە زۆربونی سەرکوت و سێدارە لە ئێران.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار