دووپشک خەڵکی رەققەی هەراسان کردووە

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

لە ماوەی دوو مانگی رابردوودا بەهۆی پێوەدانی دووپشکەوە، 50 کەس رەوانەی نەخۆشخانەی رەققە کراون و دۆخی تەندروستی هەندێکیان ناجێگیرە.

بە هاتنی وەرزی هاوین و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما، حاڵەتی پێوەدانی دووپشک و مار لە پارێزگای رەققە و دەورەبەری لە زیادبووندایە. تەنیا لە رەققە لە دوو مانگی رابردوودا بەهۆی پێوەدانی دووپشکەوە 50 کەس سەردانی نەخۆشخانەی نیشتیمانی ناوەندی رەققەیان کردووە.

دکتور محەمەد ئەلجابر سەرۆکی ئۆفیسی پزیشکی نەخۆشخانەی نیشتیمانی رەققە لەم بارەیەوە بۆ ئاژانسی هەواڵی هاوار (هاوار نیوز) قسەی کرد و ئاماژەی بە مەترسی دووپشک و مار کرد لە سەر هاوڵاتیان.

دکتور محەمەد ئەلجابر دەڵێت، لە دوو مانگی رابردوودا بەهۆی پێوەدانی دووپشکەوە 50 کەس سەردانی نەخۆشخانەکەی کردووە و ئەو کەسانە 12 بۆ 24 کاتژمێر لەژێر چاودێریا دەمێننەوە و ژمارەیەکیش لەژێر چاودێری ورددان. هەروەها باسی ئەوەشی کرد کە چەند حاڵەتێکی مار پێوەدانیش هەبووە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار