پێكه‌وه‌ نه‌بوون له‌كه‌ركوك

2 ساڵ لەمەوپێش



لەتیف فاتیح فەرەج

ئێستا كه ئهموتاره دهنووسم ، ئهوه دهزانم ههزار بهند و باویان بۆ بێنهوه بۆ ئهوهی به یهكهوه بن به قڕانێكی ناكڕن، چونكه ئهگهر بڕیاری پێكهوه بوون یهكلیستیش بدهن ئهوا وهلی ئهمرهكانیان لێیان قهبوڵناكهن ، بهو جۆرهی له 2005 له كۆی 41 كورسی پارێزگا كورد 26ی برد ، نهتوركیاو نهئێران و نهشیعهو سونهی عیراق و نه تهنانهت ئهرشهد ساڵحیش نایهوێت ئهو روداوه دووباره بێتهوه، بڕوبیانوی داگیركراوی كهركوك و خیانهت و درۆو دهلهسهی وهتهنیات و خۆ به كوشتدان بۆ ئهو شاره هیچ كوردێكی كهركوك به قڕانێكی قهڵبی ناكڕن ، ناڵێن ئهو ههموو ساڵهی له كهركوك بووین نهمانتوانی وێنهیهكی جوان نیشانبدهین ، دهڵێن كهركوك داگیركراوه ، هۆكارهكانی داگیركردنهكهش دهخهنه سهریهكتر وهك ئهوهی تا ئهوان له كهركوك بون نهوت و جهوتی كهركویش داگیر نهكرابوو ، تهنانهت كارگوزاری قوتابخانهكوردیهكانیش پهنجا به پهنجا بوو له كوێخاو بهرپرسی مهركهز شورتهو مدیری مهدرسه ههر مهپرسه ، كهركوك و خهڵكی كهركوك له بهردهم عهرهباندن و بهعساندن و تاراندن و ئهنفال و سڕینهوه چۆكیان دانهدا ، له دهرگاوه دهردهكران له پهنجهرهوه دهگهڕانهوه كهركوكی بوون ، پیره ژن ههبوو له ئازادی دهریاندهكرد ، دهچووه قادسیه، لهوێ راویاندهنا دهچووه رهحیماوه ، رۆژێ له حهی واستی و رۆژێكی تر له موسهڵڵا بوو ، ئهو كهركوكی جێناهێشت و نهپێویستی به چهك و درۆش بوو نهبه ریفراندۆم تاپۆ رهشهكهی ئهو دڵی بوو دڵی كه نهخشهی كوردستانی بوونی كهركوكی تیا ههڵگرتبوو ، ئێستا سیاسیهكی زل و زهبهلاحه به بیانوی كهركوكی بوون له سهر كوردو حكومهتی ههرێم و حزبهكهی سهدان ههزار دۆلار كهوتوه كهچی ناگهڕێتهوهو  ماڵهكهش پهڕاش پهڕاش دهكات .

كورد له كهركوك به ئێستاشهوه نزیكهی نیوه یان شتێ له نیوه زیاتره ، بهڵام له دهسهڵات و بهڕێوهبردنا بهرتاقای توركمانیش نیه ، له 2005 تا 2017 دوو پارێزگاری كوردی ههبوو ، دوو كهس كه خوێنی كهركوكی به دهمارهكانیاندا دهگهڕا ، دوو كهس كه من له نزیكهوه ههردوكیانم دهناسی و دهمزانی چهند پهرۆشی ئهو شارهن ، هیچ نهما پێیان نهڵێن و بۆیان دروست نهكهن  سهرۆك و سكرتێری پارتی و یهكێتی دهیانی بینی به شان و بالچیاندا ههڵیدهدا كهچی دوو كهچه كادیری حزب له ناو شار پڕجنێویان دهكردن ، كێشهیان بۆ دروستدهكردن ، گهندهڵیان به سهردا ساغدهكردنهوه ، خۆ ئێمه نهبوین به عهدبولڕهحمان مستهفامان دهگوت ، عهبدولڕهحمان روكن ، ئێمه نهبوین پڕوپاگهندهی خانوی شهرهمشێخمان بۆ دهكرد ، له بهر ئهوهی كورد بوو تهنانهت كهم و كوڕیشی ههبوایه میدیای كوردی لێی ناچوونه سهنگهرهوهو هاوكاریان دهكرد بۆ ئهوهی فێڵی لێنهكرێت ، بۆئهوهی پارتی و یهكێتی باڵهكانی دهرنهكهن ، ئهمه بۆ دكتۆر نهجمهدینیش وهسا بوو تا یهكێتی هاوكاری بوو ، پارتی جنێو نهما پێی نهدهن ، بوختان نهما بۆی نهكهن ، ههر كه له پارتیش نزیك بوهوه ئیدی هێرشهكهش ئاراستهیهكی دیكهی وهرگرت ،خۆ ههموو ئهوانه دوێنێ بوون ، له نێو ئهو ههموو تهقینهوهو كوشت و بڕهدا دوو پارێزگاری كورد نهیانهێشت كهركوك بكهوێ لێ ململانێی یهكێتیو پارتی ، شهڕی نهوت ، دزینی نهوتهكهی هاڤاناو بای حهسهن ، شهڕ له سهر دزینی زهوی بۆ مۆڵ و بهنزینخانهو پڕۆژهی حزبی، پڕو پاگهندهی سهربهخۆیی  كهركوكی دایه دهست راكان جبوریهوه ، ئهو راكانهی ههردوو حزب وهك شۆڕیجهی دهڵێن له قار یهكتر پشی پشی بۆ دهكهن و نهیانهێشت هیچ ناوێكی كوردی پۆستهكه وهربگرێت ، ئێستا ههر لایهكیان پێچهوانهی ئهم راستیانه بڵێن جگه له قسهی روت هیچی تر نیه « قسهی روتیش ناچێته ناوگیرفانهوه « .

ئهوهندهیان دژایهتی یهكترو كورد كرد له كهركوك تا ئهوهی له كهناڵهكانهوه بابای كورد بڵێت حهوت بهرد له شوێنتان ، ئهمانه به رهخنهو سهرنجی ئێمه دهچوون به حهواداو نایانهێشت بیست و چوار سهعات به سهر وتارێك، دیدارێكی   ئێمهدا تێپهڕێت دهمی دهمههراشهكانیان لێدهكردینهوه ، كهچی 51% خاكی كوردستانیان له شهنگالهوه تا گوڵاڵه رادهستی حهشد كردهوهو دواتریش له بری تهدبیر كهوتنه وێزهی یهكترو هیچ نهما به یهكتری نهڵێن ، ئهوان شهڕی بردنی نهوتهكهو دهسهتبهسهردا گرتنی بیرهكانیان دهكرد ، بهڵام ههوڵی راستكردنهوهی ئهو ناههقیانهیان نادا كه له كۆمپانیای نهوتی باكور دهرههق به كورد ههبوو ، له كۆی زیاتر له 12 ههزار ، ئهندازیار ، كارمهن و فهرمانبهرو كرێكار تا چهند ساڵێك دوای 2003 ش عهرهب رێژهی 63% و توركمان رێژهی 26%و كورد تهنها 7%و مهسیحیش 4% بوون له كاتێكا كورد له ههڵبژاردنی 2005  رێژهی 59.5 % دهنگهكانی پارێزگاكهی هێنا .

ئێستا كه‌ ناتوانن پێكه‌وه‌ بن ، كه‌ ناتوانن به‌ یه‌كلیست دابه‌زن ، فه‌رمانه‌كه‌ له‌ سه‌رو تره‌وه‌یه‌ و ئه‌وه‌ی ئێمه‌ ده‌یكه‌ین  جگه‌ له‌ ده‌رده‌دڵ و كڕوزانه‌وه‌ شتێكی دیكه‌ نییه‌

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار