دوو کەس لە ئێران بە بەرچاوی خەڵکەوە لەسێدارە دەدرێن

کۆماری ئیسلامی: دوو ئەندامی داعش لە شیراز لەسێدارەدران

ئەو دوو کەسەی لە شیراز بە بەرچاوی خەڵکەوە لەسێدارەدران

یەک ساڵ لەمەوپێش



کۆماری ئیسلامی ئێران دوو کەس بە تۆمەتی ئەندامێتی داعش و کوشتنی 13 کەس لە شیراز لەسێدارە دەدات.

میدیای فەرمی ئێران بڵاوی کردەوە؛ بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە دوو تۆمەتباری هێرشکردنە سەر مەزارگەی (شاهچراغ) لە شاری شیراز لەبەرچاوی خەڵکەوە و لە شەقامێکی ئەو شارە لەسێدارە دراون.

دەزگای دادی کۆماری ئیسلامی ئەو دوو کەسەی تۆمەتبارکردبو بە ئەندامێتی رێکخراوی داعش و هێرشکردنە سەر مەزارگەیەکی شیعەکان لە شیراز کە کوژرانی 13 کەس و برینداربونی 25 کەسی لێکەوتەوە.

رۆژی (26/10/2022) هێرشێکی چەکداریی کرایە سەر مەزارگەی (شاهچراغ) دواتر دەزگا ئەمنی و هەواڵگرییەکانی کۆماری ئیسلامی رێکخراوی داعشیان بە ئەنجامدانی هێرشەکە تۆمەتبار کرد.

رێکخراوی مافەکانی مرۆڤی ئێران رایگەیاندوە؛ ئەو دوو کەس لە ژێر ئەشکەنجەدا و بە زۆر دانیان بەو تاوانەدا ناوە و سزای سێدارەکەیان هیچ بنەمایەکی یاسایی نییە.

ئەو رێکخراوەیە ئاماژەی بەوە کردوە لە دوای ناڕەزایەتییەکانی رۆژهەڵات و ئێران لەسێدارەدان بەشێوەیەکی بەرچاو زۆر بوە کە ئامانجی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی بۆ زۆربونی سێدارە چاوترسێنکردن و سەرکوتی نەیارانە.

بە پێی ئامارەکان لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا 369 کەس لە ئێران بە تۆمەتی جیاواز لەسێدارەدراون.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار