رۆژنامەی ئەلعەرەب: کاردەکرێت بۆ لابردنی حەلبوسى لە پۆستەکەى

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

رۆژنامەی ئەلعەرەب ئاشکراى دەکات کە سودانى بۆ رازیکردنى نورى مالیکى دەستیکردوە بە دورخستنەوەى لایەنگرانى حەلبوسى و کار بۆ لابردنی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەکرێت لە پۆستەکەی.

بە گوێرەی ئەو ڕاپۆرتەی ڕۆژنامەکە بڵاویکردووەتەوە ئەم هەنگاوەى سودانى دژ بە محەمەد حەلبوسى بۆ چەند ئەگەرێک دەگەڕێتەوە و یەکێکیش لەو ئەگەرانە رێککەوتنى سودانى و مالیکییە بۆ ئەوەی سودانى گەرەنتى مانەوەى لە پۆستەکەى بکات لە هەڵبژاردنى داهاتودا.

ڕۆژنامەکە هۆکارێکى دیکەى ئەم دژایەتیکردنەى سودانى بۆ حەلبوسى گەڕاندوەتەوە بۆ پڕۆژەیاساى بودجە و دەڵێت: سودانى پێى وایە کە کۆمەڵێک بڕگەى یاساى بودجە لەلایەن حەلبوسییەوە دژى کابینەکەى سودانى زیاد کراوە.

هەروەک ئاماژە بۆ ئەوەکراوە کە سەرۆکى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق داواى لە سەرۆک کۆمارى عێراق کردوە کە ببێتە نێوەندگیر بۆ چارەسەرى ئەم ناکۆکییە، بەڵام تا ئێستا نەیتوانیوە سەرکەوتو بێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار