ئەمساڵ لە کەناراوەکانی تونس زیاتر لە 600 پەنابەر گیانیان لەدەستداوە

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەگوێرەی ئاماری رێکخراوێکی توندی، لە شەش مانگی رابردوودا لە کەناراوەکانی ئەو وڵاتە زیاتر لە 600 پەنابەر گیانیان لەدەستداوە.

فورمی توند بۆ مافی ئابور و کۆمەڵایەتی کە رێکخراوێکی مافی مرۆڤە ئامارێکی مەترسیداری گیان لەدەستدانی پەنابەرانی لە دەریای ناوەڕاستدا بڵاوکردەوە.

بەگوێرەی ئاماری رێکخراوەکە، لە ماوەی شەش مانگی ئەمساڵدا، 608 پەنابەر لە ئاوەکانی نێوان تونس و ئیتاڵیادا گیانیان لەدەستداوە کە ئەو ژمارەیە، ئەندازەی گیانلەدەستدانی پەنابەرانە لە ساڵی 2022دا.

رێکخراوەکە ئاشکرای کردووە کە تەنیا لە مانگی نیساندا 373 پەنابەر لە ئاودا خنکاون کە تەرمی بەشێکیان تاوەکو ئێستاش نەدۆزراونەتەوە.

لە ئامارەکەدا هاتووە، لە شەشمانگی رابردوودا، هێزە ئەمنیەکانی تونس رێگریان لە تێپەڕبوونی 32 هەزار پەنابەر کردووە و چوار هەزار و 316 هاوڵاتی تونسیش خۆیان گەیاندووەتە کەناراوەکانی ئیتاڵیا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار