وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق لەبارەی مردنی ماسییەکانی میسان هاتە دەنگ

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی عێراق لەبارەی مردنی رێژەیەکی زۆری ماسی لە پارێزگای میسان هاتە دەنگ و ڕەتیکردەوە بەهۆی کەمی ئاوەوە بوبێت.

بەرێوەبەرایەتی ژینگەی میسان هەفتەی رابردوو مردنی هەزاران ماسی لە ڕووبارێکی ناوچەکە ڕاگەیاند کە بۆ کەمی ئاو و بەرزبوونەوەی رێژەی خوێی ئاوەکە گەڕاندەوە و ئەمڕۆ بە فەرمی وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق هاتە دەنگ

عەلی ڕازی، وتەبێژی وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، کێشەی پەروەردەکردنی ماسی یەکێکە لەو کێشانەی کە ڕووبەرووی کەرتی سەرچاوە ئاوییەکان دەبێتەوە بەتایبەتی لە بارودۆخی کەمی ئاودا

ئاماژەی بەوەدا، پێویستە هەماهەنگی لە نێوان وەزارەتەکانی سەرچاوەکانی ئاو و کشتوکاڵ و ژینگەدا بکرێت، لە کاتێکدا کێشەی کەمی ئاو بەردەوامە، ڕەتیکردەوە کە مردنی ماسی لە باشووری وڵاتەکە بەهۆی نەبوونی ئاوەوە بو بێت.

 ڕایگەیاند، ئەگەری ئەوە هەیە “پەتا و نەخۆشی” هەبێت و جەختیشی کردەوە لەسەر پێکهێنانی لیژنەی تایبەتمەند بۆ ئەم مەبەستە.

ئەوە لەکاتێکدایە بەڕێوەبەرایەتی ژینگەی میسان هەفتەی ڕابردوو مردنی بڕێکی زۆر ماسی پشتڕاستکردەوە و ئاماژەی بەوەدا ، هۆکارە سەرەتاییەکانی ئەو ڕووداوەی کە لە ڕووباری ئەلعەز ڕوویدا، بەهۆی کەمبوونەوەی ئۆکسجینی تواوە و نەبوونی لە ئاوەکەدا بوە، جگە لە سوێری بەرزبوەتەوە و گەیشتوەتە نزیکەی ٣٤٠٠ میلیگرام TDS و هەروەها هۆکارەکانی دیکە لەوانە بەرزی پلەی گەرمی و بەرزی ڕێژەی هەڵمبوون لە ڕووبارەکەدا ئەمانە هۆکاری مردنی سێ تۆن ماسی بوو لە ناوچەکەدا .

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار