جەیش العدل، بەرپرسایەتی هێرشەکەی سەر کەڵانتەری ١٦ ، لە زاهیدان گرتە ئەستۆ

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بە پێی ئەو هەواڵانەی لە ناوەندە هەواڵنێرییەکانی ناوخۆ و دەرەوەی ئێرانەوە بڵاو کراونەتەوە، بەرەبەیانی شەممە ٨ی جوولای، لە لایەن دەستەیەکی ٤ کەسی چەکدارەوە، هێرش کراوەتە سەر بنکەیەکی سەربازی لە شاری زاهیدان لە پارێزگای بەلووچستان و بەو هۆیەوە ٢ چەکداری سەر بە دەسەڵات و ٤ کەسی هێرشبەریش کوژراون.

هەر لەم پەیوەندەدا، گرووپی چەکداری "جەیش العدل" کە گرووپێکی چەکداری دژبەری کۆماری ئیسلامین لە سنوورەکانی رۆژهەڵاتی ئێران،  لە تویتێکدا بەرپرسایەتی ئەم هێرشەیان گرتۆتە ئەستۆ.

کەڵانتەری ١٦، ئەو بنکە سەربازییەیە کە هێرشی کراوتە سەر و ئەم بنکە سەربازییەی رژیم بە هۆکاری سەرەکی روودوای "هەینی خوێناوی" زاهیدان دەناسرێت.

رۆژی هەینی ٣٠ی سێپتەمبەری ٢٠٢٢ و لە هەفتەکانی یەکەمی دەستپێکی شۆڕشی ژینا، خەلکی زاهیدان بە مەبەستی پشتیوانی کردن لە کوردستان، دوای نوێژی هەینی، رژانە سەر شەقام و دژی دەسەڵات دروشمیان وتەوە، بۆ سەرکوتکردنی خۆپیشاندانەکان لە لایەن "کەڵانتەری ١٦"ەوە خۆپیشاندەران درانە بەر دەستڕێژ و زیاتر لە ١٠٠ کەس کە ژمارەیەکیان مناڵبوون کوژران و ئەو رووداوە بە هەینی خویناوی ناسراوە.

لەو کاتە بەدواوەو زیاتر لە ٤٠ هەینییە، هەموو رۆژانی هەینی و پاش نوێژکردن، خەڵکی زاهیدان دەڕژێنە سەر شەقام و دژی کۆماری ئیسلامی دروشم دەڵێنەوە.

گرووپی چەکداری "جیش العدل" کە بەرپرسایەتی ئەم هێرشە چەکدارییەی گرتۆتە ئەستۆ، خۆی بە ئەرتەشی یەکسانی و عەداڵەت ناو دەبات و لە بەلووچستانی ئێران لایەنگری زۆریان هەیە.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار