ئیسرائیل و ئێران بۆ ئازادکردنی دوو کەس دانوستان دەکەن

رۆژنامەیەک: روسیا نێوەندگریی دانوستانەکان دەکات

ئێلیزابێت تسورکۆڤ

یەک ساڵ لەمەوپێش



رۆژنامەیەک ئاشکری دەکات ئیسرائیل بە مەبەستی ئازادکردنی هاوڵاتییەکی کە لە عێراق دەستگیر کراوە دانوستان لەگەڵ کۆماری ئیسلامی دەکات.

رۆژنامەی (شەرق ئەوسەت)ی چاپی لەندەن بڵاوی کردوەتەوە: ئەگەری بەهێز هەیە ئێلیزابێت تسورکۆڤ هاوڵاتی ئیسرائیلی کە بە رەچەڵەک روسییە لە لایەن حەشدی شەعبی و چەکدارە ئەمنییەکانی سەر بە کۆماری ئیسلامی لە عێراق دەستگیر و رادەستی عێراق کرابێت.

گروپی کەتائیبی حیزبوڵڵا-ی عێراق تۆمەتبارە بە رفاندن و دەستبەسەرکردن و رادەستکردنی ئێلیزابێت تسورکۆڤ لە بەغدادە بۆ ئێران.

رۆژنامەکە ئاماژەی بەوە کردوە؛ ئەو توێژەرە ئیسرائیلی-روسییە کە لە بەغداد دەستگیر کراوە وای کردوە تەلئەڤیڤ بە نێوەندگیریی مۆسکۆ بکەوێتە دانوستان لەگەڵ کۆماری ئیسلامی و رەنگە لە چەند رۆژی داهاتوشدا لە بەرامبەر داواکارییەکی ئێراندا ئازاد بکرێت.

بە پێی زانیارییەکانی شەرق ئەوسەت؛ پێشتر هاوڵاتییەکی ئێرانی بە تۆمەتی پلان داڕشتن و ئەنجامدانی هێرشێک لە وڵاتی قوبرس دژی هاوڵاتییانی ئیسرائیل دەستگیر کراوە و کۆماری ئیسلامی داوای ئازادکردنی ئەو کەسە دەکات کە ئێستا لە تەلەئڤیڤ دەستبەسەرە.

ئەو رۆژنامەیە ئەوەی خستوەتەڕو کە پێشتر دەزگای هەواڵگریی ئیسرائیل (مۆساد) هاوڵاتییە ئێرانییەکەی لە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتدا لە ناو خاکی ئێران دەستگیر کرداوە و گواستویەتیەوە بۆ تەلئەڤیڤ.

میدیاکانی سەر بە کۆماری ئیسلامی جەختیان لەوە کردوەتەوە کە ئێلیزابێت تسورکۆڤ پێشتر سەربازی ئیسرائل بوە و بە بیانوی توێژینەوە لە رێگەی زانکۆیەکی ئەمریکی رەوانەی سوریا کراوە و دواتر بە پاسپۆرتی روسیا سەردانی بەغدادی کردوە.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار