نزیکەی 60%ی دانیشتوانی ئێران توشی کەمخۆراکیی بون

هۆشداریی دەدرێت لە رودانی کارەساتی مرۆیی لە ئێران

یەک ساڵ لەمەوپێش



وەزارەتێکی ئێران هۆشداریی دەدات زۆرینەی دانیشتوانی وڵاتەکە بەهۆی دابین نەکردنی خۆراکی پێویست روبەڕوی کارەساتی مرۆیی دەبنەوە.

وەزارەتی کار و خۆشگوزەرانی کۆمەڵگە لە ئێران رایگەیاند؛ زیاتر لە 57%ی دانیشتوانی وڵاتەکە توشی کەمخۆراکی و بەدخۆراکی بون و توانای دابینکردنی خۆراکی پێویستیان نییە.

ئەو وەزارەتە ئاماژەی بەوە کردوە؛ زۆرینەی دانیشتوانی ئێران توانای دابینکردنی رۆژانە دوو هەزار و 100 کالۆری خۆراکیان نییە و ئەوەش وای کردوە روبەڕوی کێشەی کەمخۆراکیی ببنەوە.

هادی موسەوی نیک، بەڕیوبەری گشتی ناوەندی توێژینەوەی سەر بە وەزارەتی کار و خۆشگوزەرانی رایگەیاندوە؛ 14 ملیۆن و 500 هەزار منداڵ لە ئێران کێشەی کەمخۆراکیان هەیە کە لەو ژمارەیە 10 ملیۆن منداڵ تەمەنیان لە 12 ساڵ کەمترە.

بە پێی ئامارەکانی ساڵی 2022 ژمارەی ئەو منداڵانەی لە ئێران توشی کەمخۆراکیی بون 800 هەزار کەس بوە و بە پێی ئامارەکانی ئەمساڵ ئەو ژمارەیە بەشێوەیەکی بەرچاو بەرز بوەتەوە.

ژمارەی دانیشتوانی ئێران دەگاتە 85 ملیۆن کەس و ئەو وڵاتە ساڵانە بە بەهای نزیکەی 20 ملیارد دۆلار بەربومی کشتوکاڵی و خۆراک رەوانەی 15 وڵاتی دراوسێی دەکات.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار