کچانی گه‌وهه‌ر خانمانی شارەزوور لەدەوری خۆی کۆدەکاتەوە
"هیچ سەرچاوەیەکی مادیمان نیەو کارەکانمان خۆبەخشیە"
6 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی. شاره‌زوور
ژماره‌یه‌ک کچانی شاره‌زوور نزیکه‌ی دووساڵه گروپێکیان بۆ بەکلتورکردنی خوێندنەوەو ئاشتکردنه‌وه‌ی خوێنه‌ر به‌کتێب و بەرزکردنەوەی ئاستی رۆشنبیری خۆیان و خانمانی دیکه به‌ناوی کچانی گه‌وهه‌ر پێکهێناوه‌و ده‌یان سیمینار‌و کۆڕ‌و کۆبونه‌وه‌و چالاکی و پرۆژه‌ی جۆراوجۆریان ئه‌نجامداوه.
ئه‌وان هه‌فتانه هه‌موو رۆژانێکی پێنجشه‌ممان له‌ده‌وری مێزێک و له‌ژوورێکی بچوک کۆده‌بنه‌وه‌و خوێندنه‌وه بۆ کتێبێک ده‌که‌ن و به‌گه‌رموگوڕییه‌وه گفتوگۆی له‌باره‌وه ده‌که‌ن.
نارین عوسمان سه‌رپه‌رشتیارو دامه‌زرێنه‌ری گروپی کچانی گه‌وهه‌ر له‌باره‌ی بیرۆکه‌ی دروستکردنی گروپه‌که به وت «گروپه‌که‌مان سەربەخۆیهو نزیکەی دووساڵە دامەزراوەو شوێنی کارمان لەسەرەتادا لەبینای کتێبخانەی گشتی شارەزور بوو تائەوکاتەی کتێبخانەی گشتی بەهۆی بومەلەرزە ڕووخاو دەوامی تێدا راگیرا، ئێمە وەک کچانی گەوهەر چالاکیمان گواستەوە بینای بەڕێوبەرێتی ڕۆشنبیری شارەزورو تائێستایش بەردەوامین.»
ئه‌و له‌باره‌ی کار‌و چالاکیه‌کانیانه‌وه ئه‌وه ده‌خاته‌ڕوو که‌کاریان دیاریکراوە لەقاڵبی بەکلتورکردنی خوێندنەوەو چالاکیە ڕۆشنبیریەکان ده‌خولێته‌وه، بەجۆرێک هەفتانه کتێبێکی دیاریکراو لەلایەن گروپەوە دیاریدەکرێت و دەخوێنرێتەوەو زۆرجار بەئامادەبونی نوسەر یان وەرگێڕی کتێبەکەی گفتوگۆی کراوە لەسەر کتێبەکە دەکرێت.
وتیشی «لەماوەی ڕابردوو هەستاوین بەکردنەوەی پێشانگای کتێب لەقەزاکەو ئەنجامدان و ڕێکخستنی چەندین سیمیناری تایبەت بەبوارەکانی ئەدەب و فەلسەفەو بەشداریکردن لەچالاکیە هونەریەکان لەقەزای شارەزوور.»
ئامانجی گروپه‌که بڵاوکردنەوەی هۆشیاری و بەکلتورکردنی خوێندنەوەیە لەلای تاک بەتایبەت لەلای ژنان و کچان لەپێناو پێگەیاندنی چینێکی خوێنەرو هۆشیار لەنێو کۆمەڵگەدا.
سه‌باره‌ت به‌سه‌رچاوه‌ی داهاتوو و خه‌رجیه‌کانیان نارین عوسمان ده‌ڵێت «ئێمە هیچ سەرچاوەیەکی مادی دیاریکراومان نیەو کارەکانمان خۆبەخشیە هەندێکجار لەسەر ئەرکی دەستەی کارگێڕو ئەندامانی گروپەو تەنها سەرچاوەمان کۆمەڵێک کەسایهتین کە لەهەندێ کاتدا سپۆنسەری کارەکانمان دەکەن بەشێوەیەکی سەرپێی.»
گروپه‌که تائێستا ئه‌ندامه‌کانی کچ بوه‌و تەنها کچان دەتوانن ببنە ئەندام، بەڵام وه‌ک سه‌رپه‌رشتیاره‌که‌ی ئاماژه‌ی پێده‌دات بەڕێوبەرو کۆمەڵێک کەسی خۆبەخش و چالاکوان و رۆژنامه‌نوسان لەبەڕێوبەرایەتی ڕۆشنبیری شارەزوور هاوکارو یارمەتیدەریانن لەجێبەجێکردنی چالاکیەکانیاندا.
سه‌رپه‌رشتیاری گروپی کچانی گه‌وهه‌ر ئاماژه به‌وه‌ده‌کات گروپه‌که‌یان روبەڕوی گرفت ده‌بێته‌وه له‌وانه نەبونی هاریکاریە لەلایەن لایه‌نه پەیوەندیدارەکان کەیاساو ڕێسایەکی تایبەت نیە بەو گروپە خۆبەخشانە وەک هاریکاری و پەرەپێدان بەکارەکان، وتیشی « نەبونی جێگایەکی تایبەتە بەکاری گروپ ئەوەی هەیە بەهاریکاری ڕۆشنبیری شارەزووره، لەم کۆمەڵگایە کەتاڕادەیەک کۆمەڵگایەکی داخراوە لەبواری ڕۆشنبیری و فیکری، ئه‌کرێت کارکردن لێره کەمێک زەحمەتتر بیت بەبەراورد بەسەنتەری شارەکان».
گروپی کچانی گه‌وهه‌ر له‌چه‌ند مانگی رابردودا پرۆژه‌یه‌کی هه‌بوو که‌هه‌فتانه چه‌ند ئه‌ندامێکیان کتێب و چیرۆکی جیاوازیان ده‌خوێنده‌وه بۆ منداڵان، نارین ده‌ڵێت «بەهۆی نه‌بوونی شوێنی تایبه‌ت و گواستنەوه‌ی شوێنه‌که‌مان بۆ جێگایه‌کی بچوک نەمانتوانی بەردەوامی پێبدەین».
ده‌رباره‌ی کاره‌کانی داهاتویان سه‌رپه‌رشتیاری گروپی کچانی گه‌وهه‌ر وتی «لە بەرنامەماندایە بۆ برەودان بەتوانای کچان و چینی گەنج لەبوارەکانی خوێندنەوەو توانا مرۆیەکان لەپێناو پێگەیاندنی چینێکی هۆشیارو چالاک لەقەزاکە به‌رده‌وامی بده‌ین به‌کاره‌کانمان و فراوانتری بکه‌ین، هەروەها بانگهێشتکردنی نوسەرو دەرونناس و ڕۆشنبیران لەپێناو گفتوگۆکردن و ڕێکخستنی سیمیناری تایبەت بۆ هەموو ئاستەکان».