لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا، ٧ کرێکار لە ئێران گیانیان لە دەستداوە
یەک ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بە پێی راپۆرتێک کە ماڵپەڕی "رادیو زمانە" بڵاوی کردۆتەوە :" رۆژانی شەممە و یەکشەممەی رابردوو ٧ کرێکار لە کاتی کردندا، لە ٥ رووداودا گیانیان لە دەستداوە."
بەرەبەیانی رۆژی شەممە ٩ی جوولای، دوو مناڵی کار لە شاڕێی تاران- باکوور، کەوتوونەتە بەر پیکابێک و یەکێک لە مناڵە کرێکارەکان بە ناوی " ئارمان سەلەحشوور" دەستبەجێ گیانی لە دەستداوەو مناڵێکیتر بە ناوی " عەلیرەزا ئەڵماسی" بە هۆی قووڵی برینەکانیەوە لە نەخۆشخانە گیانی لە دەستداوە.
لە رووداوێکیتردا، دوو کرێکاری بیرهەڵکەن، لە "ئامول" لە باکووری ئێران، بە هۆی رووخانی بیرەوە گیانیان لە دەستداوە، سەرچاوەکان باسیان لە ناسنامەی ئەم دوو کرێکارە نەکردووە.
رۆژی یەکشەممە ١٠ی جوولای، کرێکارێکیتری بیر هەڵکەن خەڵکی شاری مەشهەد لە کاتی خاوێنکردنەوەی بیردا، بە هۆکاری نادیار کەوتۆتە بیرەکەوەو گیانی لە دەستداوە.
پێش نیوەڕۆی رۆژی یەکشەممە لە شاری "خومەینی شار" دوو کارێکاری بیناسازی بە هۆی رووخانی بیناوە گیانیان لە دەستداوە.
هەروەها هەر لەم رۆژەدا پێش نیوەڕۆی رۆژی یەکشەممە، کرێکارێکی بەشی کارەبا بە هۆی تەزووی کارەباوە گیانی لە دەستداوە.
ماڵپەڕی "هرانا" باس لەوە دەکات رۆژانە ٥ کەس لە ئێران بە هۆی رووداوی کارەوە گیان لە دەست ئەدەن.