ناتۆ داوای راگرتنی هاوکارییەکانی ئێران بۆ روسیا دەکات

ناتۆ: نابێت بە هیچ شێوەیەک ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمیی

سەرکردەکانی وڵاتانی ئەندامی پەیمانی باکوری ئەتڵەسی (ناتۆ)

یەک ساڵ لەمەوپێش



ناتۆ لە بەیاننامەیەکدا داوا دەکات ئێران هاوکارییە سەربازییەکانی بۆ روسیا رابگرێت و نابێت ئەو وڵاتە هەوڵی دروستکردنی چەکی ئەتۆمیی بدات.

وڵاتانی ئەندامی پەیمانی باکوری ئەتڵەسی (ناتۆ) لە بەیاننامەیەکدا بڵاویان کردەوە؛ کۆماری ئیسلامی ئێران نابێت بە هێچ شێوەیەک سنوری وڵاتانی هاوپەیمانی ناتۆ بەتایبەت ئۆکرانیا پێشێل بکات و بە پێشکەشکردنی هاوکاریی سەربازیی بە روسیا ببێتە هۆی زیانگەیاندن و دروستکردنی مەترسیی.

لەو بەیاننامەیەدا داوا لە ئێران کراوە بە زوترین کات ناردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ روسیا راگرێت چونکە لە رێگەی ئەو فڕۆکانەوە زیانی گەورە بە ژێرخانی ئۆکرانیا دەگات و تا ئێستا قوربانیی زۆری لەو وڵاتە لێکەوتوەتەوە.

31 وڵاتی ئەندامی ناتۆ جەختیان لەوە کردوەتەوە کە نابێت کۆماری ئیسلامی هەوڵی دروستکردنی چەکی ئەتۆمیی بدات و دەبێت پابەندنی رێککەوتنە نێودەوڵەتییەکان بێت بۆ رێگریی لە بڵاوبونەوەی چەکی ئەتۆمیی.

هەر لەو بەیاننامەیەدا وڵاتانی ناتۆ داوایان کردوە ئێران تاقیکردنەوە موشەکییە بالیستییەکانی رابگرێت و لە چوارچێوەی رێککەوتنی ئەتۆمیی ساڵی 2015 پابەندی بڕیاری 2231 ی ئەنجومنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بێت کە لە ئێستادا پێشێلی کردوە.

پێشتر ئیسرائیل و دوو رۆژنامەی ئەمریکا ئاشکرایان کربو کە کۆماری ئیسلامی ئێران زیاتر لە 1500 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی رادەستی روسیا کردوە کە دژی ئۆکرانیا بەکار دەهێنرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار