ڕوداوه‌كانی 59 ی كه‌ركوك و لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ
.jpg)
2 ساڵ لەمەوپێش
له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
یه‌ك دوو رۆژی دیكه ده‌چینه 14ی ته‌موزه‌وه ، 14ی ته‌موز بۆ كه‌ركوكیه‌كان یاده‌وه‌ریه‌كی تاڵ و ناخۆشه‌و به ئاسانی بیر ناچێته‌وه ، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی یه‌كساڵ دوای 14ی ته‌موزی 1958 و له ساڵیادی ئه‌و رۆژه‌دا له كه‌ركوك روداوێكی نه‌خوازراو ڕوویداو تا ئێستاش به فیتی ناسیونالیزمی كوێر بین و وده‌رو دراوسێ نه‌توانراوه به ته‌واوه‌تی ئه‌و برینه ساڕێژبكرێت ، من لێره‌دا نامه‌وێت مێژوو بگێڕمه‌وه ، چونكه له سه‌ر ئه‌و روداوه به كوردی و عه‌ره‌بی و توركمانی و توركی زۆر كتێب و بابه‌ت نووسراوه ، لێره‌دا له بری گێڕانه‌وه‌ی مێژوو ده‌مه‌وێت پرسیاری ئه‌وه بكه‌م ، بۆچی دوای 64 ساڵ هێشتا هۆكاره سه‌ره‌كیه‌كانی ئه‌و ڕوداوه ، به نهێنی ماوه‌ته‌وه ، بۆچی كورد‌و توركمان كه دوو قوربانی سه‌ره‌كی ئه‌و كاره‌ساته‌ن له بری دژایه‌تی یه‌كترو هه‌مووساڵ تۆمه‌تدانه پاڵیه‌كتر به دوای ئه‌وه‌دا ناگه‌ڕێن ئه‌و ڕوداوه بۆ ڕوویدا، كێن ئه‌وانه‌ی مه‌به‌ستیان بوو ڕوبدات ، ئامانج له‌وه چی بوو؟
هه‌ڵبه‌ت ئه‌م بابه‌ته پێویستی به به دواداچوون و كنه‌و گه‌ڕانی ورده ، به‌ڵام كه‌س ناتوانێ نكوڵی له‌وه بكات ، كه توركیا ، یان ناسیونالیسته كه‌سنه‌بین و فاشیه‌كانی توركیا ، هه‌روه‌ها ئینگلیزخوازه‌كان و خه‌ڵكانی دیكه‌ش خێریان له‌وه دابوو ئه‌مه ڕووبدات، ئیتر كاردانه‌وه‌ی كورد‌و شیوعی و ئه‌وانه‌ش له‌لایه‌كی دیكه‌وه بوه‌ستێت ،به باوه‌ڕی من رۆڵی ده‌ره‌كی له‌م كاره‌دا بۆ ترس له گه‌شه‌ی بیری نه‌ته‌وه‌یی كورد‌و توركمان ده‌گه‌ڕێته‌وه له‌و ماوه‌یه‌دا ، به تایبه‌ت تازه ساڵێك به سه‌ر روخانی پاشایه‌تیدا تێپه‌ڕیبوو ، هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانی نێو چوار چێوه‌ی عیراقی به زۆر دروستكراو خه‌ونی ئازادی و خۆخاوه‌نیان ده‌بینی .
له‌و ڕوداوه‌و ئه‌و بار‌و دۆخه‌ی به دوایدا هات كه‌سانی نیشتمانپه‌روه‌رو كه‌ركوكی دڵسۆز بوونه قوربانی و خوێنی كورد‌و توركمان ڕژا ، له توركمان كه‌سایه‌تیه‌كی دیاری وه‌ك عه‌تا خه‌یروڵا كه خانه‌واده‌یه‌كی دێرین و نیشتمانی كه‌ركوك بوون بووبه قوربانی ، عه‌تا خه‌یروڵا 1920-1959 كوڕی سه‌ید خه‌یروڵا ئه‌حمه‌د سه‌بری ئه‌فه‌ندی له قه‌ڵای كه‌ركوك له دایك بووبوو، خانه‌واده‌كه‌یان دۆست و نزیكی بنه‌ماڵه‌و خانه‌واده كورده‌كان بوون ، سه‌ید خه‌یروڵاو براو كه‌س و كاره‌كه‌ی له گه‌ڵ عه‌له‌به‌ستێ و كورده‌كانی دیكه‌ی كه‌ركوكا له ڕوداوه‌كه‌ی 1924ی لیڤیه‌كان پێكه‌وه به گژ په‌لامارو دڕنده‌ی لیڤیه‌كاندا چووبوونه‌وه‌و حكومه‌تی به‌ریتانیان ناچار به‌وه كردبوو ئه‌و كاته لیڤیه‌كان له كوركوك دور بخاته‌وه ،باوكی عه‌تا كه‌سایه‌تیه‌كی ناسراو ، نیشتمانپه‌روه‌ر ، خه‌مخۆری كه‌ركوك بووه ، به ئامانجگرتنی عه‌تا له‌و ڕوداوه‌دا بۆ تێكدانی په‌یوه‌ندی كورد‌و توركمان بووه ، دواتریش ده‌یان تێكۆشه‌ری كورد نمونه‌ی مارف به‌رزنجی ، حوسێن به‌رزنجی ، جه‌بار پیرۆزخان ، عه‌بدولحافز حاجی شه‌ریف ،مه‌حمود حاجی عه‌له به‌ستێ ، نه‌جمه‌دین نادر شوان و چه‌ندانی دیكه بوونه قوربانی و له دار دران ، جگه له‌هه‌موو ئه‌و ڕوداوانه‌ی كه له ساڵانی دواتردا ڕوویاندا .
من له‌م نووسینه‌دا گه‌واهی ئه‌وه ده‌ده‌م كه شێخ سامان شێخ مارف به‌رزنجی ، چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر هه‌وڵی بێوچانی دا بۆ ئه‌وه‌ی كورد‌و توركمان ببنه‌وه براو سه‌باره‌ت به‌و ڕوداوانه لاپه‌ڕی نوێ هه‌ڵبده‌نه‌وه ، ڕاستیه‌كه‌ی ئه‌م هه‌نگاوه‌ی شێخ سامان كه باوكی یه‌كێك له قوربانیه‌كانه‌ئه‌و په‌ڕی ئه‌مه‌ك و وه‌فایه به‌رانبه‌ر ئه‌و شاره‌و كورد‌و توركمانی ئه‌و شاره ، شێخ مارف به‌رزنجی وێڕای ئه‌وه‌ی له‌و ڕوداوانه‌دا هیچ تاوانێكی نه‌بوو ، یه‌كێكیش بوو له بانگخوازانی ئاشتی و برایه‌تی كه‌ركوك و بۆ خۆیشی شاعیر‌و نوسه‌رو رۆژنامه‌وان و سیاسیه‌كی ئاوه‌زمه‌ند بوو ، دوای ڕوداوه‌كانیش له گه‌ڵ هاوڕێكانیدا به‌رده‌وام له هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بوونه كێشه‌كان گه‌وره نه‌بنه‌وه ، لێدیاره ئه‌وانی به‌رانبه‌ر بۆ تێكدانی په‌یوه‌ندیه‌كه توانایان زۆر زیاتر بووبێت ، به گوێره‌ی دنه‌و هاندانی میدیای توركی و ئێرانی ئه‌و رۆژه‌ش كه به داخه‌وه تا ئێستا كۆنه‌كراوه‌ته‌وه‌و هه‌ڵوه‌سته‌ی له سه‌ر نه‌كراوه ، پێده‌چێت ئامانجی تێكدانه‌كه زۆر گه‌وره تر‌و فراوانتر بووبێت ، دواتریش بابه‌ته‌كه به جۆرێك خوێندنه‌وه‌ی بۆ كرا ، كه گوایه كورد ده‌یانه‌وێت توركمان له كه‌ركوك ده‌ربكه‌ن و كوشت و بڕیان بكه‌ن و ده‌ست به سه‌ر شاره‌كه‌دا بگرن ، وه‌ك چۆن وا له كوردیش ده‌گه‌یه‌نرا ، كه توركمان به پاڵپشتی ده‌ره‌كی ده‌یه‌وێت كورد كوشت و بڕبكات ، ئه‌م پڕ‌و پاگه‌ندانه كاری خۆیان كرد‌و ئامانجی ئاژاوه گێڕان و تێكدانی په‌یوه‌ندیه‌كه سه‌ریگرت .
دوای 64 ساڵ له‌و دیرۆكه خوێناویه ، ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه جێی شایسته به هه‌موو قوربانیه‌كان بدررێته‌وه‌و كورد‌و توركمان به تایبه‌ت كه‌س و كاری قوربانیه‌كان لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ هه‌ڵبده‌نه‌وه ، به باوه‌ڕی من وه‌ڵام بۆ ئه‌و هه‌وڵانه‌ی نه‌یاران هه‌ر ئه‌وه‌یه به ته‌نیشت یه‌كه‌وه په‌یكه‌ری عه‌تا خه‌یروڵاو مارف به‌رزنجی و سه‌لاحه‌دین ئاوچی و هاوڕێكانی شێخ مارف دابنرێت و به نه‌یاران بگوترێت نه‌وه‌كانی ئه‌م شه‌هیدانه رێگه ناده‌ن تا سه‌ر كار له سه‌ر تێكدانی په‌یوه‌ندیه‌كه بكه‌ن ، وه‌ك چۆن باوكی ئه‌و شه‌هیدانه پێكه‌وه داكۆكیان له شه‌ره‌فی كه‌ركوك و كه‌ركوكیه‌كان كردووه ، ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه كوڕ‌و نه‌وه‌ی ئه‌وانیش په‌یامی برایه‌تی بده‌ن به گوێی ئه‌وانه‌دا كه هه‌میشه ڕێگرن له به‌رده‌م پێكه‌وه ژیانی ئاشتیانه‌ی كه‌ركوكا. له‌و نامه‌یه‌دا كه پێش له داردانی شێخ مارف بۆ كوڕوكچ و خاڵ و كه‌س و كاری نووسیوه ده‌ڵێت " ناڕه‌وا ده‌مخنكێنن " ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه كه كه‌ركوكیه‌كان به كورد‌و توركمانه‌وه ئه‌و قه‌رزه‌ی شێخ مارف و هاوڕێكانی بده‌نه‌وه‌و به یه‌كیشه‌وه چه‌پكه گوڵی برایه‌تی به‌رنه سه‌رگۆڕو په‌یكه‌ی شێخ مارف و عه‌تا خه‌یروڵاو شه‌هیده‌كانی دیكه . ئه‌م بابه‌ته قسه‌ی زۆر تر هه‌ڵده‌گرێت.
