ناوەندی قەڵەمی ئەمریکا داوای ئازادکردنی تۆماج ساڵەحی دەکات

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ناوەندی قەڵەمی ئەمریکا، رۆژی سێ شەممە ١١ی حەوت ، وێڕای شەرمەزارکردنی سزای شەش ساڵ زیندانی بۆ تۆماج ساڵەحی، گۆرانیبێژی راپی ناڕازی ئێرانی، داوای ئازادکردنی دەستبەجێی ئەو هونەرمەندەی کرد.

یەکێک لە پارێزەرەکانی تۆماج ساڵەحی کە لە سەردەمی ناڕەزایەتییەکانی ٢٠٢٢ دەستگیرکرا، رۆژی دووشەممە  بە ڕۆژنامەنوسانی راگەیاند کە لە لایەن ناوەندە دادوەرییەکانەوە سزای ٦ ساڵ و ٣ مانگ زیندان بە سەر ئەم هونەرمەندەدا داسەپاوە.

ناوەندی  قەڵەمی ئەمریکا لە راگەیاندنەکەیاندا وێڕای شەرمەزار کردنی ئەم سزا قورسە بۆ ئەم هونەرمەندە  دەڵێت :" سزای شەش ساڵ و سێ مانگ زیندان بوون، تەنها لەبەر ئەوەی گۆرانی وتووە و خەڵکی ناڕازی هانداوە، سزایەکی (نایاسایی و بێبەزەییانە)یە.

جوولی ترۆبۆ بەڕیوبەری بەشی "پەیوەندیکردن بەو هونەرمەندانەوە کە لە مەترسیدان" لە ناوەندی قەڵەمی ئەمریکا لەم بارەوە ئەڵیت :" ئەو سزای قورسەی دراوە  بە سەر تۆماج ساڵەحیدا، نموونەیەکی دیاری کردە وەحشیانەکانی بەرپرسانی ئێرانییە".

جوولی ترۆبۆ هەروەها دەڵێت :" هێرشکردنە سەر هونەرمەندان بەهۆی هونەرەکەیانەوە و، تەنها لەبەر ئەوەی تواناکانی خۆیان بە شێوەی ئازادانە دەربڕیوە نابێ بێدەنگەی لێ بکرێت. هەرچەندە سەپاندنی ئەم سزایە بووە بە هۆی ئەوەی لە ژووری تاکەکەسی بێتە دەرەوە، بەڵام ئێمە وەک ناوەندی قەڵەمی ئەمریکا  هێشتا نیگەرانی تەندروستی و پاراستنی گیانی ئەوین. داوادەکەین ئەم هونەرمەندە دەستبەجێ ئەبێ ئازاد بکرێت و  بێبەری بکرێت لەو تاوانانەی خراوەتە پاڵی".

تۆماج ساڵەحی رۆژی ٣٠ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٢ لە گوندی "گێرد پیشە" لە پارێزگای چوارمحالی بەختیاری دەستگیرکرا. ئەم هونەرمەندە راپە بۆ ماوەیەکی زۆر مافی بوونی پارێزەری نەبوو و مەترسی سێدارەی لەسەر بوو و لە ئێستادا بە سزای شەش ساڵ زیندانی کراوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار