وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل: هەوڵێکی ئێران بۆ سەر باڵیۆزخانەی ئیسرائیل لە ئازەربایجان پووچەڵ کرایەوە

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بە پێی هەواڵێک کە " تایمز ئیسرائیل" بڵاوی کردۆتەوە، پۆلیسی ئازەربایجان هاوڵاتییەکی ئەفغانستانی بە ناوی "فوزان موساخان" دەستگیر کردووە کە هەوڵیداوە هێرش بکاتە سەر باڵیۆزخانەی ئیسرائیل لە ئەفغانستان.

بە پێی زانیارییەکانی تایمزی ئیسرائیل لە زمانی بەرپرسانی ئەمنی ئازەربایجانەوە، ئەم هاوڵاتییە ئەفغانستانییە لە دایکبووی ١٩٩٠ ەو لە هۆتێل " هایت ریجنسی" لە نزیک باڵیۆزخانی ئیسرائیل بینراوەو گومانیان کردۆتە سەری و گرتوویانە.

هەر لەم پەیوەندەدا ئالێن کۆهێن وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل لای وایە ئێران لە پشت ئەم هەوڵە تیرۆریستییەوەیە. وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل هەروەها وتوویەتی :" وەک چۆن لە رۆژانی رابردوودا بینیومان هەوڵ دراوە بەوەی هێرش بکرێتە سەر باڵیۆزخانەی ئیسرائیل لە باکۆ پێتەختی ئازەربایجان و هەروەها جوو و ئیسرائیلییەکان لە مانگەکانی رابردوودا لە قوبرس و یۆنان، تیرۆریسمی ئێرانی هەڕەشەیەکە بۆ سەر هەموو دونیا".

وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل هەروەها ئێرانی بەوە تاوانبار کرد کە تێچووی ئەم پلانەی گرتۆتە ئەستۆ و ئەو کەسانە لە لایەن ئێرانەوە بە کرێ گیردراون بۆ ئەم پلانە تیرۆریستییە کە فوزان موساخان یەکێک بووە لە ئەندامەکانی ئەو گرووپە.

وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل باسی لەوە کرد ئێران بەردەوام هەوڵ دەدات لە رێگای هاوڵاتی وڵاتانی ترەوە هێرش بکاتە سەر بەرژەوەندییەکان و ناوەند و کەسانی سەر بە ئیسرائیل.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار