چۆن وەڵامی تورکیا بدرێتەوە لەسەر درێژکردنەوەی داخستنی فڕۆکەخانەی سلێمانی
یەک ساڵ لەمەوپێش
ئەنوەر کەریم
ئەردۆگان دیکتاتۆرێکی دڵڕەقە بۆ فریودان و جوڵاندنی هەستی نەتەوایەتی تورکەکان و ئیسلامیە ئاک پارتیەکان ئامەدەیە هەموو شتێک بکات تا ڕادەوەستێنرێت، سیاسەتی ئەردۆگان ناسراوە بەوەی کە (aggressive and non continues) واتە(شەڕانی بەڵام بەردەوام نەبوون) ئەم جۆرە پۆڵیسیە لە ناوەندە توێژینەوەکاندا ئەردۆگانی پێناسراوە، واتە کاتێک ئەردۆگان بەرامبەر ی ڕائەوەستیت ئەردۆگان ئیتر ئەوەستێت ئەوە نیە کە هێرشبکات بۆ نمونە لەشەڕی لیبیادا ئەردۆگان زۆر هاواریکردو ووتی بەشی باکوری لیبیا ئەگرین کە پشتیوانی لە حکومەتی لیبیا ئەکرد. بەڵام (عەبدفتاح سیسی) سەرۆکی میسر ووتی تورکیا پەلاماری ئەو ناوچەیە بدات ئەوا لە شكری میسر ئەچیتە ناو لیبیاوە شەڕ هەڵدەگیرسێنێت لە گەڵ تورکیادا، ئەوە بوو ئەردۆگان دوای بەناچاری هیڕشی نەکرد و ڕاوەستا، ئەردۆگان ماوە ماوە ئەڵێت ئێمە ئەو جەزیرانەی ئەو بەری دەریای ئیجە خاکی تورکیایە و داگیری ئەکەین بە ڵام کە یۆنانیەکان بەتوندی وەڵامی ئەدەنەوە و تەنانەت بنکەی سەربازیان لەو جەزیرانەدا جێگیر کرد ئەردۆگان پاشەکشە ی کرد. لەسەر کەیسی ڕۆژنامەنوس (جەمال قاشوخجی) زۆر بەتوندی دژایەتی سعودیەی کرد، بە ڵام سعودیەکان بە نزیکەی هەموو بازرگانی خۆیان لە گەڵ تورکیادا ڕاگرت تا ئەردۆگان بە نا چاری داوای لە سعودیە کرد پەیوەندیەکان ڕێکبخاتەوە لە گەڵ تورکیادا ئەوە بوو شازادەی سعودیە بای (5)ملیار دۆلار وەبەرهێنانی کرد لە لیرەی تورکی بەردەوام دابەزیویدا.
(Appeasement Policy ((سیاستی دڵنەوای) یەکێکە لەسیاسەتە خراپەکان لە سیاسەتە نیودوڵتیدا بەکار ئەهێنرێت، لە نێوەندە نیودەوڵەتیەکاندا (باراک ئۆبامای سەرۆکی پێشوویتری ئەمریکا و ئەنجیلامیرکڵی ڕاوێژکاری پێشووی ئەڵمانیا) پێشەنگی ئەم سیاسەتە بوون کە بەرامبەر (پوتین و ئەردۆگان) گرتیانەبەر. ئەوە بوو پوتین جەزیرەی قرمی داگیرکرد، لە ئەنجامی ئەو بێدەنگیە ی ئەو دوو سەرکردەیە دا دوای پوتین ساڵی پار پەلاماری ئۆکرانیای دا ئە وشەڕە خوێناویە کە تا ئێستا بەردەوامە هەتا ئیستا. وە ئەردۆگان دەستدرێژی تەواوی کردوە بۆ (عێراق، لیبیا، ئەرمینیا، سۆماڵ و سوریا) وە هەروەها بۆ سەر سوریا کە بە ئاشکرا پشتیوانی توند ڕەوەکانی دەکرد لە سوریا بە بێ ئەوەی کاردانەوەی ئەمریکا هەبێت لەسەر تورکیا. بەڵام لە ئەنجامی سەرکردایەتی نوێی ئەمریکاو ئەڵمانیا ئەمڕۆ پوتین و ئەردۆگان دوو سەرکردەی دابڕوان لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و ئابوریەکانیان لە پاشەکشەی گەورەدایە.
هەرچەندە ڕەفتاری ئەردۆگان لە گەڵ حکومەتی هەرێمدا ڕەفتارێکی فەرمی نیە ڕەفتارەکەی لەگەل دوو بنەماڵەی دەسەڵاتداری هەرێمدا کاردەکات کە هەریەکەیان ناوچەیەکیان دەستبەسەراگرتوە، بۆنمونە داخستنی فڕۆکە خانەی سلێمانی لەم ناوچەیەدا وە دانە خستنی فڕۆکەخانەی هەولێر مانای وایە رەفتاری رەسمی نیە لە گەڵ حکومەتی هەرێم. بەڵگەش ئەردۆگان لە وتارێکیدا پێش ڕێفۆراندەمەکەی کوردستان ووتی ئیوە خێڵن و نازان دەوڵەت بەڕێوە بەرن، هەر وەک خێڵ سەیری هەرێمی کوردستان ئەکات، بۆیە پێویستە لەسەر خەڵك و دەسەڵاتی ئەم ناوچەیە ئیتر تەنها دڵ نەوای ئەردۆگان نەدەنەوە بەڵكو بەرامبەری ڕابوەستن.
بۆ بەرانگاربونەوەی ئەردۆگان پێویستە:
1-بایکۆتکردنی کڕینی هەموو کاڵایەکی تورکیا لەم سنورەدا.
2- دەرکردنی هەمووجۆرە کارو بازرگانی و پیشەسازی تورکی لەم ناوچەیەدا.
3- کردنە دەرەوەی هەموو دەزگا ئیستخباراتیەکانی تورکیاو بڕینی هەموو پەیوەندیەک لە گەڵ حکومەتی تورکیا، ئەگەر فڕۆکە خانەی سلیمانی دابخرێت بۆ ئۆفیسی ڤیزەی تورکیا هەبێت لەم سنورەدا.
4- داخستنی هەموو قوتابخانە تورکیەکان و کلتوری تورکی لەم ناوچەیەدا.
بۆیە تەنها ڕێگە وەک چۆن سعودیەکان هەموو بازرگانیەکیان ڕاگرت لە گەڵ تورکیا دا نەیانهیشت هیچ شتومەکێکی تورکیا بێتە ناو سعودیە، هەرچەند هەناردەی تورکیا بۆ سعودیە لە ساڵی (2021)دا تەنها (274) ملیۆن دۆلار بووە، بەروارد بەسعودیە تەنها ئەم دەڤەرە بازرگانیەکەی زیاترە لە گەڵ تورکیادا. بۆیە دەسەڵات و خەڵکی ئەم ناوچەیەش پێویستە هەموو چالاکیەکانیان و بازرگانیاکانیان ڕابگرن لە گەڵ تورکیا، بۆ ئاسایکردنەوەی پەیوەندیەکان هەتا تورکیا بگەڕێتەوە بۆ لای کوردستان پەیوەندیەک لەسەر بەرژەوەندی هاوبەش و بازرگانی و یاسا نێو دەوڵەتیەکان دابمەزرێت.