هۆكاره‌كانی لاوازیی پێگه‌ی به‌رهه‌می ئاژه‌ڵ له‌كوردستان
یەک ساڵ لەمەوپێش
هاشم غەمگین
ئه‌وه‌ی واده‌كات پێگه‌ی كه‌رتی ئاژه‌ڵداریی له‌ناوچه‌كه‌دا لاوازبێت‌و پێش نهكهوێتو به‌رهه‌می ئاژه‌ڵی بهدروستیوزانستی ئاماده‌و رێكنهخرێتو له‌نێو بازاڕه‌كاندا توانای ركابه‌ریی به‌رهه‌می هاورده‌ی نه‌بێت، بریتین له‌م چه‌ندخاڵه‌ی لای خواره‌وه:
یه‌كه‌م: خزمه‌تكردن‌و مه‌رجه‌كانی به‌خێوكردنی ئاژه‌ڵ، هاوشێوه‌ی وڵاتان به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی رێكنه‌خراوه،كهجووتیار به‌بێ بوونی بڕوانامه ناتوانێت‌و بۆی نه‌بێت كاری ئاژه‌ڵداریی بكات، ئه‌وه‌ش پێویستی به‌وه‌یه وهزارهتیكشتوكاڵی حكومه‌تی هه‌رێم بڕیارێك بۆ ئه‌و مه‌به‌سته دهربكاتو له‌ناوچه‌كان بنكه‌ی مهشقو راهێنانی بۆ ئه‌و كهسانهههبێت كه ئاره‌زووی كاری ئاژه‌ڵدارییان هه‌یه، یاخود بوونی هه‌ڵمه‌تی مه‌یدانی بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی گونده‌كان بۆكردنه‌وه‌ی خولی تیۆری‌و پڕاكتیكی بۆ جووتیاران‌و په‌یداكردنی زانیاری‌و شاره‌زایی پته‌و له‌سه‌ر چونێتیخزمهتكردنی ئاژه‌ڵ.
دووه‌م: بۆ ئه‌وه‌ی هاوشێوه‌ی وڵاتانی پێشكه‌وتوو كه‌رتی ئاژه‌ڵداریی له‌ناوچه‌كه‌دا به‌شێوه‌یه‌كی سهردهمیانهوسهركهوتووانه به‌رێوه‌بچێت، پێویسته وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ خوێندكاران‌و كه‌سانی تایبه‌تمه‌ند به‌م بواره، بۆ مهبهستیخوێندنو بینینی خول‌و سوود وه‌رگرتن له‌ئه‌زموونی ئاژه‌ڵداریی وڵاتان‌و پێگهیاندنیانو په‌یداكردنی زانیارییبهشێوهیهكی پڕۆفیشناڵ ره‌وانه‌ی ئه‌و وڵاتانه بكه‌ن كه كه‌رتی ئاژه‌ڵداریی تێدا سه‌ركه‌وتوو گه‌شه‌سه‌ندووه.
سێیه‌م: په‌یڕه‌ونه‌كردنی سیستمی دڵنیایی بۆ ئه‌وانه‌ی ئاژه‌ڵ به‌خێو ده‌كه‌ن، كه‌ده‌بێت به‌شێوه‌یه‌كی مانگانه، یانوهرزییانه بۆ هه‌ر سه‌رێكی ئاژه‌ڵ بڕێك پاره دیاری بكرێت‌و جووتیارانیش به‌پێدانی پابه‌ندبن، بۆ ئه‌وه‌ی كه ئه‌گه‌رهاتوو ئاژه‌ڵه‌كانیان دوچاری نهخۆشیو له‌ناوچوون هاتن، حكومه‌ت بتوانێت قه‌ره‌بووی زیانه‌كانیان بكاته‌وه، بۆنموونه چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر نه‌خۆشی (هاریی مانگا) دوچاری كێڵگه‌كانی مانگا له‌وڵاتی به‌ریتانیا بوویه‌وه، ئه‌وه‌بوو هه‌زاران مانگا به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و نه‌خۆشییه‌وه له‌ناوبران، دواتر حكومه‌ت ناچار بوو قه‌ره‌بووی ههمووزیانهكانی جووتیاران بكاته‌وه.
چواره‌م: له‌ڕووی لهوهرگاو سه‌رچاوه‌ی ئاوه‌وه، ده‌بێت شوێنی ته‌رخانكراو بۆ به‌خێوكردنی ئاژه‌ڵ له‌باربێت، بۆ نموونهلهباكووری ناوچه‌كانی وڵاتی هۆڵه‌ندا، نزیكه‌ی ملێونێك‌و 500 هه‌زار ئاژه‌ڵی مانگا به‌خێو ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ده‌گه‌یه‌نێت ئه‌و ناوچانه له‌بارن بۆ گهشهكردنو به‌خێوكردنی ئاژه‌ڵ، بۆیه په‌سه‌ندكراون بۆ كاری ئاژه‌ڵداریی. له‌به‌رئه‌وه ده‌بێت وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ بۆ سه‌ركه‌وتنی پڕۆژه‌ی ئاژه‌ڵداریی دیراسه‌یه‌كی باشی ناوچه‌كان بكات له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا چاككردن‌و قیرتاوكردنی رێگاكانی هاتوچۆی گونده‌كان به‌مه‌به‌ستی ئاسانكارییو خێرایی گواستنهوهیبهرههمهكان.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا حكومه‌تی هۆڵه‌ندا پشتیوانی ته‌واوی جوتیاران ده‌كات له‌ئه‌نجامدانی پڕۆژه‌ی ئاژهڵدارییو لهپێدانیقهرزی درێژخایهنو چاودێكردنی تهندروستییانو دابینكردنی كه‌ره‌سته‌و ئامێر‌و ئالیكی دروست‌و ئهوپێداویستییانهی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پێویستن، بۆیه پێویسته لای خۆشمان حكومه‌ت ده‌رگای بانكه‌كان واڵا بكات بۆپێدانی قه‌رزی درێژخایه‌ن به‌و كه‌سانه‌ی ئاره‌زووی پڕۆژه‌ی ئاژه‌ڵدارییان هه‌یه.
پێنجه‌م: ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ی ده‌هێنرێنه كوردستان، لاوازن‌و ئاستی به‌رهه‌می شیریان نزمه، ئه‌مه‌ش واده‌كات جووتیارقازانجی كه‌می ده‌ستبكه‌وێت له‌فرۆشتنی به‌رهه‌مه‌كان. كه پێویسته وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ رێگه به‌هاورده‌كردنی ئاژهڵیئهو وڵاتانه بدات كه ئاستی به‌رهه‌می شیریان به‌رزه‌و سه‌لامه‌تن. بۆ نموونه جۆره‌كانی مانگای رهشو سپی‌و مانگایسوری هۆڵه‌ندی كه‌زیاتر له‌ناوچه‌كانی باكوور به‌خێوده‌كرێت، به‌ناوبانگترین جۆری مانگان له‌هه‌موو جیهاندا،سه‌رباری پته‌وی ماسولكهكانو گۆشتی زیاتر كه هه‌ر سه‌رێكی چێلی رۆژانه زیاتر له 30 لیتر به‌رهه‌می شیریههیه، به‌ڵام مانگای رهشو سپی هۆڵه‌ندی به‌رهه‌می زیاتره لهمانگای سوور، سه‌رباری ئه‌وه‌ش كه چه‌ندین كێڵگهیبهخێوكردنی گامێشو رهشهوڵاخو مه‌ڕو بزن هه‌یه.
شه‌شه‌م: لای ئێمه جووتیاران خۆیان به‌رهه‌می ئاژه‌ڵه‌كان دروست‌و ئاماده ده‌كه‌ن، به‌ڵام له‌وڵاتان رێگه بهجووتیارنادرێت وه‌به‌رهێنانی شیری ئاژه‌ڵ بكات‌و به‌رهه‌مه‌كان بهئامادهكراوی بخاته بازاڕه‌وه، پاشان به‌خێوكردنی ئاژهڵلهكوردستان به‌شێوه‌یه‌كی سهرهتاییو پهرتو بڵاون یان له‌نێو ماڵاندانو كێڵگه‌و پێداویستی سه‌رده‌مانه‌یان بۆده‌سته‌به‌ر نه‌كراوه، لههۆڵهندا لهکێڵگەیەکدا لانیكه‌م سه‌دو په‌نجا مانگای تێدایه كه زه‌وییه‌كی به‌رفراوان بۆخزمهتكردنو راگرتنیان ته‌رخانكراوه، كه ده‌وروبه‌ری تهلبهندكراوهو بهڤۆڵتییهكی كه‌م كاره‌بای له‌سه‌ره بۆ ئهوهیزیانیان پێنهگاتو هه‌میش له‌سنوری دیاریكراوی خۆشیان تێنه‌په‌ڕن. نێو كێڵگه‌كان ئاستی گژوگیای به‌رزه بۆلهوهڕاندنیان، هه‌ر چێلێك ناو‌و ژماره‌ی تایبه‌تی خۆیی هه‌یه، سه‌رباری بوونی چه‌ندان كرێكار‌و چوار كهسیشارهزاو راهێنراو بۆ مه‌به‌ستی چاودێریكردن‌و خزمه‌تكردنیان ته‌رخانكراوه، به‌مه‌به‌ستی پشكنین‌و بهئاگابوونلهتهندروستییان چه‌ندین پزیشكی ڤێته‌رنه‌ری هه‌یه.
هاوكات شوێنی ئاو خواردن‌و خۆراك پێدان‌و پشوودانیان، به‌شێوه‌یه‌كی دروسته‌و رێك‌و جوان دروستكراوه، لهكاتیخۆراك پێدانیان خۆییان پێده‌درێت، پاشان ئامێر بۆ پاككردنه‌وه‌ی جهستهیانو شوێنی پشوودانیان ده‌سته‌به‌ركراوه، هه‌روه‌ها شوێن‌و ئامێری دۆشینی مانگاكان به‌تایبه‌تی دروستكراوه‌و دانراوه‌و بۆ تێكنهچوون شوێنی ساردبۆ خه‌زنكردنی شیره‌كان هه‌یه.
له‌وه‌رزی پایزدا به‌گشتی چێلهكان بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ له‌ژووره‌وه دهبنو ناهێنرێنه ده‌ره‌وه، به‌گشتی ئاژه‌ڵی مێینهبههاو نرخی زیاتره له‌ئاژه‌ڵی نێرینه، له‌كێڵگه‌كان ره‌شه‌وڵاخ جیاده‌كرێته‌وه له‌گه‌ڵ چێلهكان، پاشان بۆ فرۆشتنیبهرههمهكانیان جوتیاران كۆنتاكت‌و په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ كارگه‌كان به‌هێزو پته‌وه‌و رۆژانه ته‌نكه‌ری كارگهكانیپیشهسازیی به‌مه‌به‌ستی وهرگرتنو گواستنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانیان، سه‌ردانی كێڵگه‌كان ده‌كه‌ن.
لههۆڵهندا چه‌ندین كارگه‌ی پیشه‌سازیی بۆ شیری ئاژه‌ڵان هه‌یه، له‌وانه كارگه‌ی (campina) كه بهشێوهیهكیزانستیو ته‌ندروست وه‌به‌رهێنانی شیری ئاژه‌ڵ ده‌كات له‌به‌رهه‌مهێنانی خواردنه‌وه‌ی ههمهچهشنو شیری وشكوساردو كردنه نێو قوت‌و و ده‌به‌و موقهبای قه‌باره جۆراو جۆره‌وه، پاشان سۆپهرماركێتهكانی خوارده‌مه‌نی پهیوهندیوئیشتراكیان له‌گه‌ڵ ئه‌و كارگانه هه‌یه، بۆ وهرگرتنو فرۆشتنی به‌رهه‌مه‌كانیان، خه‌ڵكیش به‌گشتی لههۆڵهندا زیاتربهكاربهری به‌رهه‌می ئاژه‌ڵییه وه‌ك له‌به‌رهه‌می خۆراكه رووه‌كییه‌كان، بۆیه به‌رهه‌می ئاژه‌ڵ به‌شێكی گرنگیی لهداهاتینهتهوهیی ئه‌و وڵاته‌دا پێكهێناوه‌و به‌شێوه‌یه‌كی ره‌ها به‌رهه‌مه‌كانی هه‌نارده‌ی وڵاتان ده‌كات.
ئهڵكمار (ALKMAAR) شارۆچكه‌یه‌كی بچووكی هۆڵه‌ندایه‌و كه‌وتۆته به‌شی باكورییهوه، رووبه‌ری ئه‌و شارۆچكه‌یه(29.26) كیلۆمه‌تر دوجایهو رێژه‌ی دانیشتووانه‌كه‌شی (93936) كه‌سه كه به‌شاری پیشهسازییو بهرههمهێنانیشیرو په‌نیری جۆراو جۆر به‌ناوبانگه‌و خاوه‌نی چه‌ندین كێڵگه‌ی به‌خێوكردنی ئاژهڵو كارگه‌ی وه‌به‌رهێنانی بهرههمیئاژهڵییه.
ئه‌و شاره خاوه‌نی به‌رهه‌مهێنانی چه‌ندین جۆر په‌نیری ناوازه‌و بێهاوتایه له‌هه‌موو جیهاندا، مێژووی دروستكردنیئهو پهنیرانه ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ساڵی 1593و تا ئێستاش وه‌ك خۆی ماوه‌ته‌وه‌و به‌رده‌وامن له‌گۆڕانكاریی وه‌به‌رهێنانی. هه‌موو ساڵێك له‌سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی مانگی چوارداو له‌ڕۆژی هه‌ینی، له‌نێو سه‌نته‌ری بازاڕدا به‌كراوه‌یی لهشوێنێكیحجزكراوی به‌رفراواندا به‌ئاماده‌بوونی رێژه‌یه‌كی زۆر لهگهشتیارانو بازرگانانی وڵاتان‌و هاووڵاتیان پێشهنگایهكینمایشكردنی به‌رهه‌مه‌كانی په‌نیر ده‌كرێته‌وه‌و به‌رهه‌مه‌كان پیشانی ئاماده‌بووان ده‌ده‌ن.
نرخی ئه‌و جۆره پهنیرانهش گرانه‌و قه‌باره‌ی یه‌ك دانه‌ی هێنده‌ی تایه‌ی قه‌مه‌ره‌یه‌ک ده‌بێت، له‌ڕۆژی پێشانگاكهدابهرههمهكانیان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو ده‌فرۆشرێت، بازرگانانیش بۆ كڕین‌و هه‌نارده‌كردنی ئه‌م به‌رهه‌مانه بۆ وڵاتانی‌تر ده‌برێنه شوێنی دروستكردنی بهرههمهكانو له‌وێ پهنیرهكان به‌شێوه‌یه‌كی جوان له‌سه‌ر بالێتو ره‌فه‌كان دانراونوبهئاسانی ده‌گوێزرێنه‌وه بۆ نێو ئۆتۆمبێله‌كان.
له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا لهسۆپهرماركێتی خوارده‌مه‌نییه‌كانی هۆڵه‌ندا، به‌شێكی فراوان بۆ نمایشكردن‌و فرۆشتنی ئهمبهرههمانه ته‌رخانكراوه‌و له‌مانگی چواره‌وه تا مانگی نۆ له‌ڕۆژانی هه‌ینیدا له‌كاتژمێر 10ی به‌یانییه‌وه تا كاتژمێردوانزهو نیو له‌نێو بازاڕ‌و شوێنی ته‌رخانكراو بۆ هه‌فته بازاڕهكانو به‌رهه‌مه‌كانیان نمایش ده‌كرێت بۆ فرۆشتن.
بۆ پارێزگاریكردن له‌م جۆره‌ی به‌رهه‌مه‌ی په‌نیر له‌خۆڕاگری زیاتر بۆ كه‌ڕو نه‌كردن‌و وشك نهبوونو ماوه‌ی خواردنوبهكارهێنانو بهسهرنهچوون مادده‌ی سوێری تێدهكرێتو ده‌وروبه‌ریشی بهتوێژاڵێكی مادده‌ی پلاستیكدادهپۆشرێت، پاشان به‌رهه‌مهێنانی یه‌ك كیلۆی ئه‌م په‌نیره 10 لیتر شیری ده‌وێت.
به‌گشتی كارگه‌كان شاره‌زایی ته‌واویان هه‌یه له‌ئاماده‌كردنی بهرههمهكانو جیاكردنه‌وه‌ی پڕۆتین، كانزاكان، رۆن،په‌نیری شیری ئاژه‌ڵان، له‌دروستكردنی به‌رهه‌مه‌كانی شیری شلی سارد، په‌نیرو كه‌ره‌و ماست‌و خواردهمهنیوخواردنهوهكاندا. هاوكات ماوه‌ی به‌كارهێنانی به‌رهه‌مه‌كان بۆ ههفتهیهكهو هه‌ندێكی دیكه‌ش تا مانگێك ده‌خایه‌نێت،له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌دروستكردنی په‌نیرو به‌رهه‌مه‌كان ره‌چاوی گونجاندن بۆ ته‌مه‌نی (گه‌نجی، پیری‌و منداڵ)ی كراوهوههروهها لههۆڵهندا په‌نیری تهنكو پارچه‌كراو به‌كاربه‌ری زۆره‌و جۆره‌ها به‌رهه‌می له‌م شێوه‌یه لهماركێتهكاندادهبینرێت.