لە ئەنجامی تەقینەوەیەک چوار پاسداری ئێران بریندار بوون

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بە پێی هەواڵی ماڵپەڕەکانی سەر بە بەلووچستان، تەقینەوەیەکی بەهێز لە نزیک بە میرجاوە لە سیستان و بەلووچستان روویداوە کە بەم هۆیەوە ٤ ئەندامی سوپای پاسداران برینداربوون.

ماڵپەڕی "رصد بلوچستان" رۆژی هەینی ١٤ی حەوت، لەگەڵ بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە نووسیویەتی ئۆتۆمبێلێکی سوپاس پاسداران کراوەتە ئامانج و لەگەڵ بەرزبوونەوەی دەنگی تەقینەوەکە ژمارەیەک ئۆتۆمبێلی سەربازی نێردراونەتە ناوچەکە.

ماڵپەڕی (تسنیم) سەر بە سوپای پاسداران تەقینەوەکەی پشتڕاستکردۆتەوەو باسی لەوە کردووە کە ٤ ئەندامی سوپا بریندار بوون.

تا ئێستە هیچ گرووپ و دەستەیەک بەرپرسایەتی ئەم تەقینەوەیان نەگرتۆتە ئەستۆ.

هاوکات پێشتریش بەرەبەیانی شەممە ٨ی ئەم مانگە ، لە لایەن دەستەیەکی ٤ کەسی چەکدارەوە، هێرش کراوەتە سەر بنکەیەکی سەربازی لە شاری زاهیدان لە پارێزگای بەلووچستان و بەو هۆیەوە ٢ چەکداری سەر بە دەسەڵات و ٤ کەسی هێرشبەریش کوژراون.

هەر لەم پەیوەندەدا، گرووپی چەکداری "جەیش العدل" کە گرووپێکی چەکداری دژبەری کۆماری ئیسلامین لە سنوورەکانی رۆژهەڵاتی ئێران،  لە تویتێکدا بەرپرسایەتی ئەم هێرشەیان گرتۆتە ئەستۆ.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار