سێنای ئەمریکا: لەگەڵ خەڵکی ئێران و داخوازییەکانی ئەوانین
یەک ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
سێناتۆر رۆبیرت مێندێز، بەرپرسی کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی مەجلیسی سێنای ئەمریکا، رۆژی هەینی ١٤ی جولای، بە بڵاوکردنەوەی تویتێک پشتیوانی خۆی لە " ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی ئێران" دەربڕێ و وتی :" خەڵکی ئیران شایستەی ئەوەن پشتیوانیان لێ بکەین و ئێمە لەگەڵیانین".
بەڕیوەبەری کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی مەجلیسی سێنای ئەمریکا، ئاماژەی بەوە هەردوو حیزبی دیمۆکرات و کۆماریخواز پشتیوانی لەم راگەیاندنە ئەکەین و نووسی :" جێی شانازییە بۆ من لەگەڵ هاوکارەکان بە کۆی دەنگ، دەنگمان بە پەسەندکراوی ژمارە ٢ی سێنا دا دەربارەی ناڕەزایەتییەکانی ئێران و پێکەوەو بە هاودەنگ راگەیاندێکمان بڵاوکردەوە".
ئەم سێناتۆرە جەختی کردەوە لە سەر " پشتیوانیکردن لە خەڵکی ئێران" و هەروەها وتی :" رژێمی ئێران بریندارە ناڕازییەکان بە شێوەی بێ بەزەییانە قۆڵبەست و ئیعدام ئەکات. ئێمە پشتیوانی خۆمان لەو ژن و پیاوانە دەرئەبڕین کە خوازیاری گەیشتن بە ئازادین لە دەست ئەو ستەمکارییە رادەبەدەرەی کە بەسەریاندا زاڵە"
پێشتر بەرپرسی کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی مەجلێسی سنای ئەمریکا، وتبوو تۆتالیتەر و دیکتاتۆرەکان " لە ژوورە تاکەکەسییە تاریکەکانی زیندانەوە لە تاران" تا" زیندانی رێکخراوی ئەمنییەتی رووسیا لە مۆسکۆ" هاوڵاتییە بێتاوانەکانی ئەمریکا بە شێوەی ناعادڵانە قۆڵبەست ئەکەن و بە بارمتەیان دەگرن.