شەڕی ناوخۆی سوودان پێدەنێتە چوارەم مانگییەوە

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

وڵاتی سوودان کە لەڕووی رووبەرەوە سێیەم گەورەترین وڵاتی ئەفریقایە و خاوەنی سامانێکی زۆری سرووشتییە، ماوەی چوار مانگە بەهۆی پێکدادانی نێوان سوپای ئەو وڵاتە و هێزەکانی پشتیوانی خێرا لە دۆخێکی ناهەمواردایە و پێناچێت بەزوویی ئەم پێکدادانانە کۆتاییان بێت.

پێکدادانەکان لە ١٥ی نیساندا لە خەڕتوومی پایتەخت دەستیانپێکرد و بەرەو شارەکانی باشوور و رۆژئاوای ئەو وڵاتە تەشەنەیان سەند، بەمهۆیەشەوە هەزاران کەس کوژران و زیادتر لە سێ ملیۆن کەسیش ئاوارە بوون.

سوپای سوودان هێزەکانی پشتیوانی خێرا بە دەستپێکردنی پێکدادانەکان تۆمەتبار دەکات و رووداوەکان وەک یاخیبوون وەسف دەکات، لە بەرامبەریشدا هێزەکانی پشتیوانی خێرا بانگەشەی ئەوە دەکەن کە سوپا لەژێر کۆنترۆڵی لایەنگرانی رژێمی پێشوو و ئەندامانی بزووتنەوە ئیسلامییەکاندایە و پێکدادانەکان وەک خەباتی خۆیان لەپێناو دیموکراسی و ئازادی ناودەبەن

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار