ژمارەیەک لە باڵیۆز و دیپلۆماتەکانی ئێران: رووسیا مامەڵە بە یەکپارچەیی خاکی ئێرانەوە ئەکات

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

لە راگەیاندنێکدا کە رۆژی یەکشەممە ١٥ی حەوت، لە رۆژنامەی (شرق) بڵاوکرایەوە؛  ژمارەیەک لە باڵیۆز و دیپلۆماتەکانی ساڵانی پێشووتری ئیران، لە راگەیاندنێکدا ناڕەزایەتی خۆیان دژ بە رووسیا و رەفتارەکانی رووسیا ، سەبارەت بە خاوەندارێتی سێ دوورگەی ( تونبی گەورە، تونبی بچووک و ئەبوومووسا) و پشتیوانی کردنی رووسیا لە ئیمارات لە راگەیاندنێکیان بڵاو کردۆتەوەو وتوویانە :" رووسیاش بە هەمان شێوەی چین، پرسی دوورگەکان دەکاتە کەرەستەیەک بۆ رێککەوتن لەگەڵ وڵاتانی کەنداو"

لەم راگەیاندنەدا هاتووە:" بە داخەوە جارێکیتر ئەوەمان بینی لە پەیوەندی دیپلۆماتیک لەگەڵ وڵاتانیتر، فێدراسیۆنی رووسیا جارێکیتر وەک کۆماری گەلی چین بە مەبەستی بەرەو پێشبردنی ئامانجەکانی خۆی لە ناوچەکەو بەرژەوەندییەکانی، پرسی یەکپارچەیی خاکی ئێرانی کردووە بە کەرەستەی مامەڵەکردنو لەم رێگاەوە پرسی بەرژەوەندییەکانی ئێرانی لە پانتای نێونەتەوەییدا پشتگوێ خستووە".

ئەم دیپلۆماتانە هەروەها نووسیویانە:" دیپلۆماسی سەربەرزانە ئەوەیە کە بە هەموو شێوەیەک بەر بەوە بگیردرێت کە ئەمجۆرە هەڵوێستگرتنانە دووبارە بێتەوە لە مامەڵەی وڵاتانی دۆستدا".

هەروەها جەختیان لەسەر ئەوە کردۆتەوە :" پرسی بەرژەوەندییە نەتەوەییەکان و بەتایبەت یەکپارچەیی خاکی ئێران، پرسێک نییە کە بکرێت مامەڵەی لە سەر بکرێت لەگەڵ هیچ وڵات و سیستەمێکی سیاسیدا".

لە بەشێکیتری راگەیاندنەکەی دیپلۆمات و باڵیۆزەکانی ساڵانی پێشتری کۆماری ئیسلامیدا رەخنە لە جۆری هەڵسووکەوتیان لەگەڵ جەمسەری رۆژهەڵات (چین و رووسیا) گرتووەو سیاسەتی دژە رۆژئاوایی براوەتە ژێر پرسیارەوەو نووسیویانە:" سیاسەتی بەرەو رۆژهەڵات چوونی یەکلایەنە و دژە رۆژئاوایی بوونی زێدەڕۆیانە و دروست نەکردنی پەیوەندییەکی هاوسەنگ لەگەڵ وڵاتان و هێزە جیهانییەکان، بە بێ لەبەرچاوگرتنی پێویستییە ژئۆپۆلیتیکییەکانی ئێران، زیانی گەورەی بۆ وڵات و بەرژەوەندییەکانی وڵات دەبێت."

نامەی ئەم دیپلۆماتانە ئاماژەیە بە راگەیاندنی دانیشتنی کۆتایی رووسیا و شەش وڵاتی عەرەبی کەنداو لە سەر پرسی سێ دوورگەی کەنداو، کە لە ئێستادا ئێران خاوەندارێتی ئەکات و ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی ئەو سێ دوورگەیە بە موڵکی خۆی ئەزانێت.

لەم دانیشتنەدا کە رۆژی ١٠ی جوولای بەڕێوەچوو کۆبوونەوەیەداوڵاتانی کەندوا و رووسیا  جارێکیتر پشتیوانی  خۆیان  خۆیان لە هەوڵەکانی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی دەربڕی بەوە بە گفتوگۆ لەگەڵ ئێران کێشەی خاوەندارێتی ئەو سێ دوورگەیە یەکلایی بێتەوە و چارەسەر بکرێت. بڵاوبوونەوەی ئەو راگەیاندنە ناڕەزایەتی بەشێکی زۆر لە بەرپرسانی ئێستای و پێشتری کۆماری ئیسلامی لێکەوتۆتەوە. زۆربەی بەرپرسان واژۆکردنی ئەو راگەیاندنە بە پشتکردنی رووسیا لە ئیران لێک ئەدەنەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار