دەستپاکیى عێراق: 5 ملیۆن دۆلار و دوو ئۆتۆمبێلی لە بەرپرسێک وەرگرتەوە
یەک ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
دەستەى دەستپاکیى عێراق رایگەیاند، پێنج ملیۆن دۆلار و دوو ئۆتۆمبێلیان لە بەرپرسێک وەرگرتووەتەوە کە بەشێوەیەکى نایاسایی دەستی کەوتووە.
حەیدەر حەنون، سەرۆکی دەستەی دەسپاکی عێراق لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: دەستەکە توانیویەتی بڕە پارەیەکی زۆر لە بەڕێوەبەری پێشوی خانەنشینی ئەنبار وەربگرێتەوە کە پێنج ملیۆن دۆلار و دوو ئۆتۆمبێلە وەرگرێتەوە.
وتیشی "یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکانى لە جۆرى مارسیدز - جى کڵاس بووە، نرخەکەى 250 هەزار دۆلار بووە."
لە درێژەی قسەکانیدا، حەیدەر حەنون دەڵێت: تواندراوە حیجز بخرێتە سەر ماڵ و موڵکی یاریدەدەری هونەری پارێزگاری ئێستای بەغداد بەهۆی ئەوەی زۆربونی سامانەکەیەوە و دەستەی دەسپاکی بەردەوام دەبێت لە نەهێشتنی گەندەڵی لەڕێگەی ''ئەوەت لە کوێ بوو؟''.
بابهتی پهیوهندیدار