ئەمریکا توانا سەربازییەکانی خۆی لە کەنداو پەرە پێئەدات

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

رۆژی دووشەممە ١٧ی حەوت پێنتاگۆن رایگەیاند  بە مەبەستی پاراستینی ئەمنیەتی کەشتییە بازرگانییەکان کە ئێران دەیەوێت دەستیان بەسەردا بگرێت ، فڕۆکەو و کەشتنی جەنگی زیاتر دەنێرێتە گەرووی هۆرمۆز.

بە وتەی پێنتاگۆن، بڕیار وایە ئەمریکا ژمارەیەک فڕۆکەی شەڕکەری (ئێف -٣٥) و پاپۆڕ شکێنی ( تۆماس هۆندەر) کە پێشتر لە دەریای سوور سەقامیان گرتبوو، بنێرێتە ئەو ناوچەیە.

بەرپرسانی بەرگری ئەمریکا هەروەها هەفتەی رابردوو باسیان لە دامەزراندنی ژمارەیەک فڕۆکەی (ئێف- ١٦) کردبوو.

هەروەها بۆ ماوەی دوو هەفتە ئەبێت، فڕۆکە جەنگیەکانی (ئەی -١٠) بۆ وەستانەوە بەرامبەر بە چالاکییەکانی ئێران، لە ناوچەکە دامەزراون.

دوابەدوای ئەوەی ئێران لە سەرەتای مانگی حەوتدا لە نزیک گەرووی هۆرمۆز، هەوڵیدا دەست بە سەر دوو کەشتی نەوت هەڵگردا بگرێت و تەقەی لە یەکیان کرد، ئەمریکا بڕیاریدا فڕۆکەی شەڕکەری زیاتر بێرێتە کەنداو.

بڕیاروایە فڕۆکە ئەمریکییەکان ئاگایان لەو کەشتییە بازرگانیانە بێت کە لەم رێگا دەریاییەوە هاتووچۆ ئەکەن، هەروەها بڕیار وایە توانا سەربازییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە بە مەبەستی بەرگرتن بەوەی ئێران دەست بە سەر کەشتییەکاندا بگرێت ببەنە سەرەوە.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار