ئەمریکا: ئەگەری کەمە بەمزوانە دەربارەی پرسی ناوکی لەگەڵ ئێران رێکبکەوین

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

جاکووب سالیڤان، راوێژکاری ئەمنییەتی نەتەوەیی کۆشکی سپی، رۆژی یەکشەممە ١٦ی حەوت، لە وتووێژێکدا لەگەڵ کەناڵی تەلەفیزیۆنی (سی بی ئێس) ی ئەمریکا لە وەڵامی چەند پرسیارێکدا وتی :"" واشنگتن هەموو هەوڵێکی خۆی ئەدات بۆ ئازادی چوار زیندانی ئەمتیکایی لە ئێران، ئەگەری رێکەوتنی ناوکی لەگەڵ ئەمریکا نزیک نییە"

رۆبیرت مالی، راوێژکاری تایبەتی ئەمریکا بۆ کار و باری ئیران، مانگی رابردوو کارەکانی هەڵپەسێردرا. هەڵپەساردنی کارەکانی  پەرچەکرداری زۆری لە ناو سیاسییەکانی ئەمریکا لێکەوتەوە.

سالیڤان دەربارەی ئەوەی ئاخۆ ئەمریکا رێککەوتنێکی کردووە لەگەڵ ئەمریکا بۆ ئازادی چوار زیندانی ئەمریکایی لە ئێران یان نا وتی :" لەو کاتەوەی بایدن بە دەسەڵات گەیشتووە، ئێمە هەموو هەوڵێکی خۆمان داوە بۆ ئەوەی  چوار زیندانی ئەمریکا ئازاد بکرێن، ئازاد بوونیان گەرنتی بکەین."

وتیشی "ئێمە هەوڵمان ئەوەیە رێکەوتنێکمان ببێت بۆ ئەوەی ئەو چوار کەسە ئازاد بکرێن و بە شێوەی ناراستەوخۆ لەگەڵ ئێران لە پەیوەندیداین. تا ئێستە رێککەوتنێکمان نەبووە کە ببێت بە هۆی ئازادیان. بەردەوامین لە سەر هەوڵەکانمان. هیوادارین سەرکەوتوو بین، بەڵام بە داخەوە ئەمڕۆ هیچ شتێکم نییە رایگەیەنم."

ڕاوێژکاری ئەمنییەتی نەتەوەیی کۆشکی سپی ئاخۆ ئەگەری هەیە بەمزوانە رێککەوتنێکی راستەقینەیان سەبارەت بە پرسی ناوکی ببێت لەگەڵ ئێران. لە وەڵامدا وتی :" لەپەیوەند لەگەڵ پرسی ناوکی، ئەگەری ئەوە نییە بەمزوانە هیچ رێککەوتنێک ببێت".

 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار