عێراق باڵیۆزی ئەمریکا لە بەغداد بانگھێشت دەکات
یەک ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بەھۆی رەخنەگرتن لە کشانەوەی مەرسومێکی کۆماریی تایبەت بە دانانی کاردینال پاتریاک لویس رافائیل ساکۆ، عێراق باڵیۆزی ئەمریکا لە بەغداد بانگھێشت دەکات.
وتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، سەرۆکایەتی کۆمار لە لێدوانەکانی "ماتیو میلەر" وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا نیگەرانە، سەبارەت بە کشانەوەی مەرسومی کۆماری ژمارە ١٤٧ی ساڵی ٢٠١٣، کە تایبەتە بە کاردینال لویس رافائیل ساکۆ و رایگەیاند، باڵیۆزی ئەمریکا لە بەغداد لەسەر ئەو بابەتە بانگھێشت دەکەنەوە.
بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، نوسینگەی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق" نیگەرانیی و بێهیوایی خۆی دەردەبڕێت بەرامبەر ئەو تۆمەتانەی ئاڕاستەی حکومەتی عێراق و سەرۆکایەتی کۆماری عێراق کراوە سەبارەت بەو بڕیارەی کە دراوە بۆ هەڵوەشاندنەوەی مەرسومێکی سەرۆکایەتی کە لەگەڵ دەستوری وڵاتدا ناگونجێت".
ئەوەشی خستوەتەڕو، "هەڵوەشاندنەوەی مەرسومی سەرۆکایەتی هیچ زیانێک بە پێگەی ئایینی و یاسایی کاردینال لویس ساکۆ ناگەیەنێت و ڕێز و پێزانینی سەرۆکایەتی کۆمار بۆ پاتریارک لویس ساکۆ بەردەوامە وەک پاتریاکی کڵێسای کلدان لە عێراق و جیهاندا".
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوە روونکراوەتەوە، "لە روانگەی دەستوریشەوە، سەرۆک کۆمار ناتوانێت سەرۆکی مەزھەبێک کە شوێنکەوتووانی ھەڵیانبژاردووە دیاری بکات یان دووربخاتەوە، ھەروەھا ناتوانێت ئەولەویات بدات بە لایەنێک لە دژی لایەنێکی دیکە، چونکە ئەگەر نوسینگەی سەرۆک کۆمار دەستوەردان لەو بابەتانەدا بکات مەترسیدارە."
وتەبێژی فەرمی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق لە پەیامەکەدا وەک هۆشداری نوسیویەتی، "دەبێت بۆ هەموان ڕون بێت کە مەرسومی کۆماریی ژمارە (147)ی ساڵی 2013ی پاتریاک کاردینال لویس ڕافایل ساکۆ، هەرچەندە لە ڕوی دەستورییەوە راست نیە، بەڵام هیچ دەسەڵاتێکی زیاتری بە کاردینال ساکۆ نەداوە، هەر لەبەر ئەم هۆکارە دوپاتی دەکەینەوە کە هەڵوەشاندنەوەی مەرسومی کۆماریی کاریگەری لەسەر پێگەی ئایینی و یاسایی کاردینال نییە سەرباری ئەوە رێکارەی گیراوەتەبەر، هەڵوەشاندنەوەی مەرسومەکە بۆ ڕاستکردنەوەی دۆخێکی دەستوری بوە، بەو پێیەی مەرسومی ژمارە (147)ی ساڵی 2013ی بەبێ بنەمایەکی دەستوری و یاسایی دەرچوە".
رۆژی سێشەممە، 18/7/2023، نێد پرایس، گوتهبێژی وهزارهتی دهرهوهی ئهمهریكا رایگهیاند، مهرسوومی كشانهوهی بڕیارهكهی سهرۆككۆمار كه تایبهته به دانانی كاردینال پارتیارك لویس رافایل ساكۆ، وهك پاتریاركی كلدانی له عێراق "لێدانه له ئازادی ئایینی".
ئاماژهی بهوه كردووه، ئهمهریكا سهبارهت بهو بابهته زۆر نیگهرانه و به شێوهیهگی راستهوخۆش پهیوهندی به حكومهتی عێراقهوه كردووه، بۆ خستنهڕووی ترس و نیگهرانییهكانی واشنتن.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا راشیگەیاندووە، واشنتن لهو هێرشانهی دهكرێته سهر ساكۆ، بهتایبهت لهلایهن سهكردهی میلیشیاكان كه بهپێی یاسای ماگنتسكی سزا دراوه، زۆر نیگهرانه. دەشڵشت: "واشنتن نیگهرانی دۆخی ساكۆیه بهتایبهت كه بهغدای بهجێهێشتووه و خوازیاره به سهلامهتی بگهڕێتهوه شوێنی خۆی".