باڵیۆزخانەی سوید لە عێراق کارەکانی هەڵپەسارد

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

وەزیرى دەرەوەى سوید رایدەگەیەنێت؛ عێراق شکستى هێناوە لە بەرپرسیارێتییەکانى بۆ پاراستنى نێردە دپلیۆماسییەکان و وڵاتەکەیش باڵیۆزخانەکەى لە بەغداد داخست.

باڵیۆزخانەی سوید لە عێراق کارەکانی هەڵپەسارد، ئەوەش دوای ئەوەی بەیانی ئەمڕۆ خۆپیشاندەران ئاگریان لە بینای باڵیۆزخانەکە بەردا.

تۆبیاس بلسترم، وەزیرى دەرەوەى سوید دەڵێت: سوتاندنى باڵیۆزخانەى سوید لە بەغداد بە هیچ جۆرێک جێگەى قبوڵکردن نییە و عێراق لە پارێزگاریکردنى نێردە دیپلۆماسییەکانى شکستى هێناوە.

هاوکات دەسەڵاتدارانى ئەو وڵاتە بڕیارانداوە تا "کاتێکى نادیار" باڵیۆزخانەى وڵاتەکەیان لە عێراق دابخەن و تەواوى خزمەتگوزارییەکانیان بوەستێنن.

ئەم بڕیارەى سوید دواى ئەوە هات بەرەبەیانیی ئەمڕۆ (پێنجشەممە، 20-7-2023) خۆپیشاندەرانی لایەنگری موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر هەڵیانکوتایە سەر باڵیۆزخانەی سوید لە بەغدا و سووتاندیان، بەهۆی ئەوەی دەسەڵاتدارانی سوید رەزامەندییان داوە ئەمڕۆ، قورئان و ئاڵای عێراق لەبەردەم باڵیۆزخانەی عێراق لە سوید، بسووتێنرێن.

لەبارەى ئەم روداوانەیشەوە، محەمەد شیاع سودانى سەرۆک وەزیرانى عێراق بڕیارى کۆبونەوەیەکى بەپەلەى دەرکردوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار