ریاڵی ئێرانی ، بێ بەهاترین و لاوازترین یەکەی دراوە لە جیهاندا

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بڵاوکراوەی ئابووری فۆربس، لیستێک لە کەم بەهاترین یەکە دراوییەکانی دونیای ناساندووەو ریاڵی ئێران لە سەرەوەی ئەو لیستەوەیە.

فۆربس ئەڵیت:" ریاڵی ئێرانی لاوازترین و کەم نرخترین یەکەی دراوە لە هەموو دونیا و هەر دۆلارێکی ئەمریکا یەکسانە بە ٤٢ هەزار و ٢٧٣ ریاڵ. "

ئەم بڵاوکراوەیە لە بەراوردی خۆیدا دۆلاری ٤٢ هەزار ریاڵی وەک پێوەر داناوە، بەڵام لە ئێستادا هەر دۆلارێکی ئەمریکی یەکسانە بە ٤٨٠ هەزار ریاڵ.

ئەم بڵاوکراوەیە نووسیویەتی :" ئێران یەکێکە لەو وڵاتانەی کە زۆرترین هەناردەی نەوت و گازی سروشتی هەیە لە دونیا، بەڵام گەمارۆ ئابوورییەکان و نائارامیەی سیاسییەکان و هەڵاوسانی زۆر، وایان کردووە یەکەی دراوی ئێران بێ نرخ بێت."

هاوکات دانگی ڤیەتنام لە پلەی دووهەمی بێ نرخترین و بێ بەهاترین دراوەکانی دونیادایە و هەر دۆلارێکی ئەمریکی یەکسانە بە ٢٣ هەزار و ٧١١ دانگی ڤیەتنام.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار